7 کاتژمێر پێش ئێستا
106 جار خوێنراوەتەوە
تڕه‌مپ: ده‌رفه‌تێكمان به سوریای نوێ دا به‌ڵام له ئه‌سه‌د خۆشنابین
دۆناڵد تڕه‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا فه‌رمانی جێبه‌جێكردنی لابردنی سزاكانی سه‌ر سووریای واژوو كرد و وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكاش ڕایگه‌یاند پابه‌ند ده‌بێت به جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه.
كارۆلین لیڤیت، وته‌بێژی كۆشكی سپی ڕایگه‌یاند، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا فه‌رمانی جێبه‌جێكردنی هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر سوریای واژوو كردووه و له ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌وه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكاش ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه و بڕیاره‌كه‌ی به مێژووی ناوبرد و ڕایگه‌یاند ڕاسته‌وخۆ ده‌ست به جێه‌جێكردنی ده‌كه‌ن.
سكۆت بێسانت، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: ئه‌و كاره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌لێك ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ به‌ستنه‌وه‌ی ئابووری سووریا به بازرگانی جیهانی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ژێرخانی وڵاته‌كه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ده‌بێت حكومه‌تی سووریا به‌رده‌وام بێت له هه‌نگاونان به‌ره‌و بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێكی سه‌قامگیر و یه‌كگرتوو به ئاشتی له‌گه‌ڵ خۆی و دراوسێكانیدا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە