09/06/2025 466 جار خوێنراوەتەوە

وەرگرتنی گەنم سبەی دەستپێدەكات و ئەمساڵ بەرهەمەکەى زۆر دابەزیوە

پەیام 

وەرگرتنی گەنمی جوتیاران سبەی دەست پێدەكات و كۆمەڵێك ڕێنمایییش بڵاو كراوەتەوە.

بەپێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی بازرگانی، رۆژی 10ـی ئەم مانگە واتە سبەی، لە سلێمانی و رۆژی 12ـی ئەم مانگە لە هەولێر دەست دەكرێت بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بۆ وەرزی بە بازاڕكردنی گەنمی 2025.

ئەوەیش خراوەتە ڕوو، وەرگرتنی گەنم بەپێی ناوچەكان دەبێت و سبەی لە پیرەمەگروون و عەربەت و چەمچەماڵ گەنم وەردەگیرێت.

بەپێی ئەو ڕێنماییانەیش كە بڵاو كراونەتەوە، بۆ وەگرتنی گەنم دەبێت جوتیاران بارهەڵگرەكانیان پڕ لە دانەوێڵە بن و بە یەكڕیز بوەستن، تەنیا شۆفێری بارهەڵگرەكەیش بچێتە ژوورەوە بۆ ڕاییكردنی مامەڵەكان و ژمارە و ساڵانەی ئەسڵی و كۆپییشیان پێبێت.
داواش كراوە كە جوتباران گەنم بە پیكاب نەبەن بۆ سایلۆكان چونكە وەرناگیرێت.

سەبراەت بە بڕى بەرهەمى گەنم، هیوا عەلی، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ ڕاگەیاند: بەهۆی كەمبارانییەوە جوتیاران لە ئەو دوو ملیۆن دۆنم زەوییەی كە پشت بە باران دەبەستێ بۆ چاندنی بەرهەمی زستانە، تەنیا نیوەیان گەنمیان تێدا چاند و بەشی زۆریشیان لەناو چووە، بەتایبەت لە دەشتەكانی هەولێر و شێخان و بەشێكی پارێزگای سلێمانی و ناوچەكانی گەرمیان و ڕانییە.

وتەبێژەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ دەڵێت: ساڵی ڕابردوو بەرهەمی گەنمی هەرێم زیاتر لە ملیۆنێك تۆن بوو و پێشبینیشی كرد ئەم ساڵ كەمتر لە ملیۆنێك تۆن بێت."

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    مووچەخۆرانى هەرێم: هاتنی مووچە دەستكەوت نییە و منەتیشی ناوێت

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 964 هەزار دینارە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    "نه‌ سه‌رۆك وه‌زیران و نه‌ وه‌زیری دارایی بڕیارى ناردنى مووچەى هەرێمیان نەداوە"

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت لە سەرووى 103 دۆلارەوەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئاسیاسێڵ: قازانجى نەختینەییمان زیادى کردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق مووچەى مانگى پێنج دابەشدەکات و لە هەرێم کاتەکەى نادیارە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت لە سەرووى 103 دۆلارەوەیە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەردەوامیی داخستنی گەرووی هورمز مەترسیی قەیرانێكی ئابووری هاوشێوەی 2008 هەیە

سەرەتا