2 کاتژمێر پێش ئێستا
390 جار خوێنراوەتەوە
"نه سه‌رۆك وه‌زیران و نه وه‌زیری دارایی بڕیارى ناردنى مووچەى هەرێمیان نەداوە"
پەیام
عێراق دەستى بە دابەشکردنى مووچەى مانگى پێنجى فەرمانبەرانى کردووە، لەبارەى هەرێمیشەوە عه‌لی حه‌مه ساڵح بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێست دەڵێت "نه سه‌رۆك وه‌زیران و نه وه‌زیری دارایی عێراق هیچ بڕیارێكیان بۆ ناردنی موچه بۆ هه‌رێم نه‌داوه".
عه‌لی حه‌مه ساڵح له فه‌یسبوكى خۆى نوسیویه‌تی، "تاوه‌كو ئه‌م ساته نه سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق فه‌رمانی به وه‌زیری دارایی عێراق كردووه بۆ ناردنی موچه‌ی هه‌رێم به بێ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی داهاتی ناوخۆ، نه وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق نوسراوی له‌باره‌ی بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمه‌وه كردووه، نه وه‌زیری دارایی عێراقیش به نوسراو بڕیاری داوه".
ده‌شڵێت، "ئه‌م بابه‌ته ڕێككه‌وتنی ده‌وێت و ده‌سه‌ڵاتی ڕێككه‌وتنیش بۆ نه‌وت و داهاتی ناوخۆ لای پارتی و یه‌كێتیه".
عه‌لی حه‌مه ساڵح راشیگه‌یاندوه، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم و به‌شداره‌كانی حكومه‌تی عێراق مه‌به‌ستیان ناردنی موچه‌یه، ده‌بێت هه‌تا سبه‌ی دووشه‌ممه، ڕێككه‌وتنی جدی بكه‌ن و بڕیار وه‌ربگرن، نه‌ك قسه‌ی زاره‌كی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە