23/05/2026 430 جار خوێنراوەتەوە

عێراق مووچەى مانگى پێنج دابەشدەکات و لە هەرێم کاتەکەى نادیارە

پەیام

وەزارەتی دارایی حكوومەتی فیدڕاڵ دەستپێكردنی دابەشكردنی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی ڕاگەیاند، لە هەرێمى کوردستانیش تائێستا کاتەکەى نادیارە.

لە ڕاگەیەنراوێكدا كە لە پەیجی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوی كردووەتەوە، ڕایگەیاند: لەسەر بڕیار و ئاڕاستەی وەزیری دارایی، لەمڕۆ، شەممەوە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆران دەكرێت.

سەبارەت بە هەرێمی كوردستانیش تا ئێستا هیچ ئاسۆیەك بۆ خەرجكردنی مووچەی مانگی پێنج نییە، بەو پێیەی بەستراوەتەوە بە ناردنی داهاتی نانەوتییەوە كە وەزارەتی دارایی هەرێم دەڵێت: تا كۆتایی مانگ بە دیار ناكەوێت.

رۆژى ڕابردووش وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، باسم محەممەد خزەیر، وەزیرەكەی بڕیاری داوە بە خەرجكردنی 100 هەزار دینار وەك "جەژنانە" بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی وەزارەتەكەی.

لە هەرێمى کوردستانیش فەرمانبەران نەک جەژنانە وەرناگرن، ماوەى 11 ساڵە کەمترین مووچەیان لە کاتى دیاریکراوى خۆیدا وەرگرتووە، ئەمە جگەلەوەى هەموو فەرمانبەرێک لەماوەى ئەو 11 ساڵەدا 18 مووچەى تەواوى پێنەدراوە و ٤٤ ى دیکەشى بە لێبڕینەوە پێدراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    لیستی مووچە ڕاده‌ستی حکومەتی فیدراڵ کرا

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى نەوت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخی هه‌ر چوار جۆره‌كه‌ی به‌نزین دیاری كرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پارێزگاری سلێمانی: پاڵاوگە گەورەکان نرخی به‌نزین دیاری دەکەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە هەولێر نرخی بەنزین کرایە ٨٥٠ دینار و لە سلێمانیش بە هەمان نرخی خۆیەتى و دانەبەزیوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

سەرەتا