2 کاتژمێر پێش ئێستا 41 جار خوێنراوەتەوە

ئاسیاسێڵ: قازانجى نەختینەییمان زیادى کردووە

پەیام

كۆمپانیای ئاسیاسێڵ ئاماژە بە بەهێزیی داراییەکەى دەکات و ڕایدەگەیەنێت قازانجی نەختینەیی لە ساڵى 2025 بە ڕێژەی 150% زیادى کردووە.

لە ڕاگەیەنراوێكدا، كۆمپانیای ئاسیاسێڵ بۆ پەیوەندییەكان، ئەمڕۆ شەممە دابەشكردنی قازانجی نەختینەیی بە ڕێژەی 150% پەسەند كرد.

لەو ڕاگەیەنراوەدا كە دوابەدوای كۆبوونەوەی دەستەی گشتی لە شاری سلێمانی بڵاوی كردەوە، ئاسیاسێڵ ڕایگەیاند: لە كۆبوونەوەكەدا ڕاپۆرتی وردبینی و ژمێریاری و ڕاگەیەنراوە داراییەكانی كۆمپانیا بۆ ساڵی 2025، هەروەها دیارییكردنی وردبینیكاری دەرەكی بۆ پێداچوونەوە و وردبینی ژمێرەكانی كۆمپانیا بۆ ساڵی 2026 پەسەند كران.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، لە كۆبوونەوەكەدا دەستەی گشتی ڕەزامەندی لەسەر دابەشكردنی قازانجی نەختینەیی بە ڕێژەی 150% پەسەند كرد كە بۆ هەر پشكێك كە لە تۆماری خاوەن پشكەكانی كۆمپانیا 1.5 ملیار دینار دەكات و كۆمپانیاكە ئەمەشی بە "مایەی ئەدای بەهێزی دارایی" و "بەردەستبوونی باڵانسی نەختینەیی و زیادەی كەڵەكەبوو" ناو برد و ڕایشیگەیاند: قازانجەكە بەسەر خاوەن پشكەكاندا هەر لە ڕۆژی كۆبوونەوەكەدا خەرج بكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاسیاسێڵ: قازانجى نەختینەییمان زیادى کردووە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق مووچەى مانگى پێنج دابەشدەکات و لە هەرێم کاتەکەى نادیارە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت لە سەرووى 103 دۆلارەوەیە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەردەوامیی داخستنی گەرووی هورمز مەترسیی قەیرانێكی ئابووری هاوشێوەی 2008 هەیە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە عێراق جەژنانە دەدرێت و لە هەرێم هەموو ساڵێک یەک دوو مووچە دەخورێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 974 هەزار دینارە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت لە سەرووى 105 دۆلارەوەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

سەرەتا