24/05/2026 729 جار خوێنراوەتەوە

ئوستوڕالیا.. بۆ دووەمجار لە ماوەی هەفتەیەكدا، قرش گەشتیارێكی كوشت

پەیام

لە دووەمین حاڵەتی هاوشێوە لە ماوەی هەفتەیەكدا، پیاوێكی تەمەن 39 ساڵ لە ئوستوڕالیا بەهۆی هێرشێكی كوشندەی ماسی قرشەوە گیانی لەدەست دا.

پۆلیسی ویلایەتی "كوینزلاند" ڕایگەیاند: ڕووداوەكە لە نزیك ناوچەی "كنیدی شۆڵ" لە دووری 45 كیلۆمەتری باكووری ڕۆژهەڵاتی ئوستوڕالیا ڕوویداوە.

بەپێی زانیارییەكان پیاوەكە لە كاتی مەلەكردندا لە نزیك بەربەستی "مەرجانیی مەزن" لە لایەن ماسییەكی قرشەوە هێرشی كراوەتە سەر و دوای برینداربوونی بە قورسیی، بەپەلە گەیەنراوەتە كەناراوەكە، بەڵام بەهۆی قووڵی برینەكەیەوە دوای كاتێكی كەم لە گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە. 

ئەم ڕووداوە دوای ئەوە دێت كە لە 16ی ئەم مانگەشدا پیاوێكی تەمەن 38 ساڵ لە نزیك شاری "پێرس" بەهۆی هێرشێكی هاوشێوەوە گیانی لەدەست دابوو.

هەرچەندە ساڵانە نزیكەی 20 هێرشی ماسی قرش لە ئوستوڕالیا تۆمار دەكرێن، بەڵام زۆربەیان بكوژ نین، لەگەڵ ئەوەشدا چڕبوونەوەی هێرشەكان لەمساڵدا وایكردووە لە چەند ناوچەیەكی وەك "سیدنی" دەیان كەناراو بە شێوەیەكی كاتی بە ڕووی گەشتیاراندا دابخرێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    پەكین.. بۆ دەستبەسەردانەگرتنیان، خاوەن درۆنەكان بەپەلە درۆنەكانیان دەفرۆشن

  • پێش 2 هەفتە

    ئەو كەشتییە تایلەندییەی لە هورمز بە ئامانج گیرا بووەتە جێی یاریی منداڵان

  • پێش 3 هەفتە

    خواست لەسەر سەهۆڵی ژاپۆنی لە چێشتخانە گرانبەهاكانی جیهان زیاد بووە

  • پێش 3 هەفتە

    هەڵۆیەك لە پێشانگەی ئەبووزەبی بە زیاترلە 400 هەزار دۆلار فرۆشرا

  • 22/08/2026

    نزیکەى نۆ هەزار بەساڵاچوو لە كۆریای باشوور تەمەنیان لە سەرووى 100 ساڵەوەیە

  • 21/08/2026

    لە ئەڵمانیا بەهۆى گەرماوە 14 هەزار گیانلەدەستدان لە چوار مانگدا تۆمار كراون

  • 14/08/2026

    بەلجیكا.. لەژێر دیوارێكدا گەنجینەیەكی زێڕ بە بەهای نزیكەی 9 ملیۆن یۆرۆ دۆزرایەوە

  • 09/08/2026

    لەکاتى نەشتەرگەرییەکدا لە یابان بومەلەرزەیەک ڕوویداو پزیشکەکان نەخۆشەکە جێناهێڵن

سەرەتا