19 کاتژمێر پێش ئێستا 163 جار خوێنراوەتەوە

ئیسڕائیل: هێرشەکانمان بۆ سەر ئێران بەردەوام دەبێت

پەیام 

سوپای داگیركەری زایۆنی ڕایگەیاند: لە هێرشەكەیاندا بۆ سەر ئێران 200 فڕۆكە بەشداربوون و بەردەوەمیش بە هێرشەکانیان دەدەن.

سوپای زایۆنی دەڵێت ئێران 100 فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئاڕاستەی ئیسڕائیل كردووە و دەستیان بە خستنەخوارەوەیان كردووە. ئێرانیش لەبارەی ئەو هێرشەوە هیچ لێدوانێكی نییە.

سوپای داگیركەری زایۆنی ڕایگەیاند: لە هێرشەكەی ئەمشەودا بۆ ناو دڵی ئێران 200 فڕۆكەی شەڕكەر بەشداربوون و نزیكەی 100 ئامانج پێكراون لە ناوچە جیاوازەكانی ئێران، هەروەها 300 بۆمب لە هێرشەكەدا بەكارهێنراون.

ڕاشیگەیاندووە، فڕۆكە جەنگییەكان بەردەوام دەبن لە هێرشەكانیان بۆ سەر وێستگە ئەتۆمییەكانی ئێران و ئەم ئۆپراسیۆنە هەفتەیەك دەخایەنێت.

هەروەها ئیڤی دیڤرین، وتەبێژی سوپای داگیركەری زایۆنی ڕایگەیاند: ئێران 100 فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی ئاڕاستەی ئیسڕائیل كردووە و لە ئاسمانی وڵاتانی دراوسێوە دەستیان كردووە بە خستنەخوارەوەی.

ڕاشیگەیاند: ئیسڕائیل چەند كاتژمێرێكی قورسی لەبەردەمدایە و ئەگەری هێرشی ئێران هەیە. هەر بۆیە حاڵەتی باری لەناكاوی ڕاگەیاندووە.

لەلایەكی دیكەوە سوپای ئەردەن ڕایگەیاند، هێزی ئاسمانی و سیستمی بەرگریی مووشەكی توانیویانە چەندین مووشەك و درۆن لەئاسمانی ئەبدەن بخەنە خوارەوە.

جێی باسە تاكو ئێستا بەرپرسانی ئێران هیچ لێدوانێكی فەرمیان لەبارەی هێرشی درۆن بۆ سەر قەوارەی زایۆنی بلاو نەكردووەتەوە و دەنگۆی ئەوە هەیە ئەو درۆنانە لەلایەن گرووپەكانی نزیك لە ئێرانەوە ئاڕاستەكرابن نەك خودی تاران.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران هێرشى بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد و دەیان مووشەکى ئاڕاستە کرد

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل هێرشی كتوپڕ و توند و فراوانی کردە سەر ئێران و بەڵێنى بەردەوامبوونیشى دەدات

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەردۆغان: هێرشەكانی سەر ئێران ئاژاوەگێڕی و دەستدرێژیی حكومەتەکەی نەتەنیاهۆیە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: ئێران رێككەوتن نەكات هەموو شتێك لەدەستدەدات

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    لەسەر پێشنیازی ئیسپانیا نەتەوە یەكگرتووەكان داوای ئاگربەستی بەپەلە لە غەززە دەكات

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتی دەرەوەی ئێران: وەڵامدانەوەی هێرشەکان مافێكی یاسایی و ڕێگەپێدراوى خۆمانە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسڕائیل: هێرشەکانمان بۆ سەر ئێران بەردەوام دەبێت

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    مۆساد بنكەی سەربازیی تایبەت بە درۆن و چەكی تایبەتی لەناو خاكی ئێراندا دروستكردووە

سەرەتا