19 کاتژمێر پێش ئێستا 135 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: وەڵامدانەوەی هێرشەکان مافێكی یاسایی و ڕێگەپێدراوى خۆمانە

پەیام

هەر لە چوارچێوەی كاردانەوەكانی ئێراندا، وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرشەكانی بە پێشێلی یاسا نێودەوڵەتییەكان ناو هێنا و ڕایگەیاند: وەڵامدانەوەی ئەو هێرشانە مافێكی یاسایی و ڕێگەپێدراوى خۆمانە.

لە بەیاننامەیەكیدا وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند "هێرشەكانی ڕژێمی زایۆنی، پێشێلكردنی بڕگەی دووی ماددەی چواری پەیماننامەی نەتەوە یەكگرتووەكان و دەستدرێژیی ئاشكرا بۆ سەر ئێرانە".

وتیشی:  "وەڵامدانەوەی ئەم دەستدرێژییە مافێكی یاسایی و ڕێگەپێدراوی ئێرانە بەپێی ماددەی 51 پەیماننامەكە، كە هێزە چەكدارەكانی ئێران بە تەواوی هێز و بەشێوەیەك كە خۆی دیاریی دەكات، وەڵامدانەوەكە دوا ناخات".

وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوایشی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كرد هەنگاوی بەپەلە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو كارەی قەوارەكە بنێت كە "پێشێلكردنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتییە". هەروەها داوا لە هەموو وڵاتانی ئەندام لە نەتەوەیەكگرتووەكان و بەتایبەت وڵاتانی ناوچەكە و ئیسلامی دەكات بەزووی ئەم هێرشەی ئیسرائیل ئیدانە بكەن و "هەنگاوی بەپەلە و دەستەجەمعی" بنێن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی.

وەزارەتەكە هۆشدارییش دەدات دەستدرێژییەكە ئاشتی و ئاسایشی جیهانیی خستووەتە بەردەم هەڕەشەیەكی بێپێشینە، كاریگەری و لێكەوتە مەترسیدارەكانی لە ئەستۆی ئەم ڕژێمە و پارێزەرانیەتی".

وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێیوایە "ئەم دەستدرێژییەی ئیسرائیل، ناكرێت بەبێ‌هەماهەنگی و ڕێگەپێدانی ئەمریكا ئەنجام درابێت"، بۆیە دەڵێت "لەسەر ئەم بنەمایە، دەوڵەتی ئەمریكا وەكوو پارێزەری سەرەكیی ئیسرائیل، بەرپرسیارە لە كاریگەری و لێكەوتەكانی ئەم دەستدرێژییە".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران هێرشى بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد و دەیان مووشەکى ئاڕاستە کرد

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل هێرشی كتوپڕ و توند و فراوانی کردە سەر ئێران و بەڵێنى بەردەوامبوونیشى دەدات

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەردۆغان: هێرشەكانی سەر ئێران ئاژاوەگێڕی و دەستدرێژیی حكومەتەکەی نەتەنیاهۆیە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: ئێران رێككەوتن نەكات هەموو شتێك لەدەستدەدات

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    لەسەر پێشنیازی ئیسپانیا نەتەوە یەكگرتووەكان داوای ئاگربەستی بەپەلە لە غەززە دەكات

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتی دەرەوەی ئێران: وەڵامدانەوەی هێرشەکان مافێكی یاسایی و ڕێگەپێدراوى خۆمانە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسڕائیل: هێرشەکانمان بۆ سەر ئێران بەردەوام دەبێت

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    مۆساد بنكەی سەربازیی تایبەت بە درۆن و چەكی تایبەتی لەناو خاكی ئێراندا دروستكردووە

سەرەتا