20 کاتژمێر پێش ئێستا 135 جار خوێنراوەتەوە

لەسەر پێشنیازی ئیسپانیا نەتەوە یەكگرتووەكان داوای ئاگربەستی بەپەلە لە غەززە دەكات

پەیام 

ماوەی 88 ڕۆژە ئاگربەستی غەززە پێشێل دەكرێت و قەوارەی زایۆنی لە جەنگی كۆمەڵكوژی و قڕكردرنی خەڵكەكەی بەردەوامە.

سەرچاوە پزیشكییەكان لە نەخۆشخانەكانی كەرتی غەززەوە ئاشكرایان كرد لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە 52 فەڵەستینی لە بۆردومان و تۆپبارانی داگیركەردا شەهید بوون كە 26یان لەو كەسانە بوون كە چاوەڕێی وەرگرتنی هاوكاری بوون.

لە شاری قودسی داگیركراویش دەیان جوولەكەی نیشتەجێكراو حەڕەمی مزگەوتی ئەقسای پیرۆزیان شكاند و لەژێر پاسەوانیی پۆلیسی داگیركەردا چوونە ناو حەوشەی مزگەوتەكەوە و نوێژی تلمودیان ئەنجام دا و بێڕێزانە بە حەرەمی مزگەوتەكەدا گەڕان.

لەلایەكی دیكەوە شەوی ڕابردوو كۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان پڕۆژە بڕیارێكی پەسەند كرد كە لەلایەن ئیسپانیاوە پەسەند كرابوو و تیایدا بە توندی سەركۆنەی قەوارەی زایۆنی كراوە بەهۆی بەكارهێنانی برسیكردن وەك چەكی جەنگ هەروەها ڕێگەگرتن لە گەیشتنی هاوكارییەكان بە خەڵكی غەززە.

لە پرۆژە بڕیارەكەی نەتەوەیەكگرتووەكاندا داوا كراوە بەپەلە ئاگربەستی بێ مەرج و هەمیشەیی ڕابگەیەنرێت و هەموو لایەكیش پێیەوە پابەند بن.

لەوبارەیەوە بزووتنەوەی حەماس پێشوازیی لە پرۆژە بڕیارەكەی نەتەوەیەكگرتووەكان كرد و ڕایگەیاند: دەنگدانی تەواوی وڵاتان لە بەرژەوەندیی بڕیارەكەدا سەركەوتنێكی سیاسیی و ئەخلاقیی گەلە خۆڕاگرەكەمانە و بەڵگەیە لەسەر شكستی داگیركەر.

حەماس ڕاشیگەیاندووە: ئەم دەنگدانە وەڵامێكی یەكلاكەرەوەیە بۆ ئەمریكا كە هەفتەی ڕابردوو دژی غەززە و فەڵەستین مافی ڤیتۆی بەكارهێنا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران هێرشى بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد و دەیان مووشەکى ئاڕاستە کرد

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل هێرشی كتوپڕ و توند و فراوانی کردە سەر ئێران و بەڵێنى بەردەوامبوونیشى دەدات

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەردۆغان: هێرشەكانی سەر ئێران ئاژاوەگێڕی و دەستدرێژیی حكومەتەکەی نەتەنیاهۆیە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: ئێران رێككەوتن نەكات هەموو شتێك لەدەستدەدات

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    لەسەر پێشنیازی ئیسپانیا نەتەوە یەكگرتووەكان داوای ئاگربەستی بەپەلە لە غەززە دەكات

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتی دەرەوەی ئێران: وەڵامدانەوەی هێرشەکان مافێكی یاسایی و ڕێگەپێدراوى خۆمانە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسڕائیل: هێرشەکانمان بۆ سەر ئێران بەردەوام دەبێت

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    مۆساد بنكەی سەربازیی تایبەت بە درۆن و چەكی تایبەتی لەناو خاكی ئێراندا دروستكردووە

سەرەتا