17 کاتژمێر پێش ئێستا
195 جار خوێنراوەتەوە
ئێران هێرشى بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد و دەیان مووشەکى ئاڕاستە کرد
پەیام
هێرشى ئێران بۆ سەر قەوارەى زایۆنى دەستى پێکرد دەیان مووشەک ئاڕاستەى ئاسمانیی ئیسرائیل کران.
میدیاى ئێران بڵاویکردەوە: سەدان مووشەکى جۆراو جۆر ئاڕاستەى ئیسرائیل کراوە و هەندێکیان ئامانجەکانیان لە تەلئەبیب پێکاوە.
هاوکات ئەفیخای ئەدرەعی، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە "هەڵدانى مووشەک لە ئێرانەوە بەرە و خاکی ئیسرائیل تۆمارکراوە و سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی کار بۆ بەرپەرچدانەوەی هەڕەشەکان دەکەن".
سوپای ئیسرائیل هۆشداریشی بە هاووڵاتیان داوە خۆیان لە شوێنە گشتییەکان بەدوور بگرن و بچنە حەشارگەکان.
هێرشەکەى ئێران پاشئەوە دێت کە بەرە بەیانى ئەمڕۆ ئیسرائیل هێرشى بەرفراوان و توندى بۆ سەر ئێران ئەنجامدا و چەندین بنكە سەربازی و ئەتۆمیی و بەرپرسى باڵاى سەربازیی بەئامانج گرت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە