18 کاتژمێر پێش ئێستا 134 جار خوێنراوەتەوە

ئەردۆغان: هێرشەكانی سەر ئێران ئاژاوەگێڕی و دەستدرێژیی حكومەتەکەی نەتەنیاهۆیە

پەیام 

سەرۆككۆماری توركیا ِرایدەگەیەنێت: هێرشەكانی قەوارەی زایۆنی ئاژاوەگێڕییەكی ئاشكرایە و بێباكی و دەستدرێژیی حكومەتەكەی نەتەنیاهووە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا ڕایگەیاند: ئەم هێرشە قێزەونانە بۆ سەر ئێرانی دراوسێمان سەركۆنە دەكەین و ئەم هێرشانە، كە لە كاتێكدا ئەنجامدراون كە گفتوگۆكان سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران چڕبوونەتەوە و فشارە نێودەوڵەتییەكان دژی كردەوە نامرۆڤانەكانی بەرامبەر غەززە زیادیان كردووە، عەقڵییەتی یاساشكێنیی ئیسرائیل نیشان دەدەن و ئاژاوەگێڕییەكی ئاشكرایە.

ئەردۆغان ڕایگەیاندووە:  حكومەتی نەتەنیاهوو بە كردەوە بێباك و دەستدرێژكارانە و یاساشكێنەكانییەوە، هەوڵدەدات ناوچەكەمان و هەموو جیهان بەرەو كارەسات رابكێشێت. هەر بۆیە پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سنوورێك بۆ ئەم چەتەگەرییەی ئیسرائیل دابنێت كە سەقامگیریی جیهان دەخاتە مەترسییەوە.

سەرۆككۆماری توركیا لە پەیامەكەیدا ڕاشیگەیاندووە: دەبێت بە دڵنیاییەوە رێگری لە هێرشەكانی نەتەنیاهوو و تۆڕە كۆمەڵكوژەكەی بكرێت كە هەموو ناوچەكەمان دەخەنە ناو ئاگرەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش ١ خولەک

    ئیسرائیل: لەلایەن ئێرانەوە سێ هێرشی نوێ كراوەتە سەرمان

  • 38 خولەک پێش ئێستا

    ئیسرائیل: ئێران هێڵی سوری به‌زاندووه‌ و لە هێرشەکانمان بەردەم دەبین

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران هێرشى بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد و دەیان مووشەکى ئاڕاستە کرد

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل هێرشی كتوپڕ و توند و فراوانی کردە سەر ئێران و بەڵێنى بەردەوامبوونیشى دەدات

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەردۆغان: هێرشەكانی سەر ئێران ئاژاوەگێڕی و دەستدرێژیی حكومەتەکەی نەتەنیاهۆیە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: ئێران رێككەوتن نەكات هەموو شتێك لەدەستدەدات

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    لەسەر پێشنیازی ئیسپانیا نەتەوە یەكگرتووەكان داوای ئاگربەستی بەپەلە لە غەززە دەكات

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتی دەرەوەی ئێران: وەڵامدانەوەی هێرشەکان مافێكی یاسایی و ڕێگەپێدراوى خۆمانە

سەرەتا