19 کاتژمێر پێش ئێستا 171 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ: ئێران رێككەوتن نەكات هەموو شتێك لەدەستدەدات

پەیام

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا هۆشداری دەداتە ئێران رایدەگەیەنێت دەبێت ئەو وڵاتە رێككەوتنی ئەتۆمی بكات بەرلەوەی هەموو شتێك لەدەست بدات.

راشیگەیاند: چانس لە دوای چانسم دا بە ئێران بۆ گەیشتن بە رێككەوتن. بە بەهێزترین گوزارشت پێم وتن: "تەنیا ئەمە بكەن"، بەڵام هەرچەندە كۆشایان و هەرچەندە نزیك بونەوە نەیانتوانی بیكەن."

ترەمپ وتوشیەتی "پێموتن دۆخەكە زۆر خراپتر دەبێت لەوەی كە دەیزانن یان چاوەڕوانی دەكەن یان پێتان وتراوە، ئەمریكا باشترین و مەترسیدارترین كەرەستەی سەربازی لە جیهاندا دروست دەكات و بێڕكابەرە، ئیسرائیل زۆرێك لەو چەكانەی ئێمەی هەن، زیاتریشی دەدرێتێ و ئەوان دەزانن بەكاریان بهێنن".

سەرۆكی ئەمریكا وتوشیەتی "هەندێك لە توندڕەوانی ئێرانی ئازایانە قسەیان دەكرد، بەڵام نەیاندەزانی چی رودەدات. ئەوەتا هەمویان كوژران".

ترەمپ هۆشداریشی داوەو رایگەیاندوە "دۆخەكە زۆر خراپتر دەبێت، بەڕاستی كوشتن و وێرانبونێكی زۆرمان بینی، بەڵام هێشتا كات ماوە بۆ كۆتاییهێنان بەم كوشتارگەیە، دۆخەكە بەو پلانەی كە بۆ هێرشەكانی داهاتوو دانراوە زیاتر دڕاندانە دەبێت. دەبێت ئێران رێككەوتن بكات بەرلەوەی هەموو شتێك لەدەست بدات و ئەو شتە رزگاربكات كە پێشتر بە ئیمپراتۆریەتی ئێرانی دەناسرا. با كوشتنی زیاتر و وێرانەی زیاتر رونەدات، تەنیا ئەوە بكەن بەرلەوەی كار لەكار بترازێت".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 خولەک پێش ئێستا

    ئیسرائیل: ئێران هێڵی سوری به‌زاندووه‌ و لە هێرشەکانمان بەردەم دەبین

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران هێرشى بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد و دەیان مووشەکى ئاڕاستە کرد

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل هێرشی كتوپڕ و توند و فراوانی کردە سەر ئێران و بەڵێنى بەردەوامبوونیشى دەدات

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەردۆغان: هێرشەكانی سەر ئێران ئاژاوەگێڕی و دەستدرێژیی حكومەتەکەی نەتەنیاهۆیە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: ئێران رێككەوتن نەكات هەموو شتێك لەدەستدەدات

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    لەسەر پێشنیازی ئیسپانیا نەتەوە یەكگرتووەكان داوای ئاگربەستی بەپەلە لە غەززە دەكات

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتی دەرەوەی ئێران: وەڵامدانەوەی هێرشەکان مافێكی یاسایی و ڕێگەپێدراوى خۆمانە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسڕائیل: هێرشەکانمان بۆ سەر ئێران بەردەوام دەبێت

سەرەتا