17 کاتژمێر پێش ئێستا
345 جار خوێنراوەتەوە
کاروانى ئاسمانیی حاجیانی هه‌رێم دوادەکەوێت و کاروانى وشکانیشیان بەڕێگاوەن
پەیام
نه‌به‌ز ئیسماعیل وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافى هه‌رێم رایگه‌یاند، به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیل و راگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كانه‌وه، گه‌ڕانه‌وه‌ی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان كه بڕیاربوو سبه‌ینێ ئه‌نجامبدرێت، دواده‌كه‌وێت.
وتیشى "بڕیاربوو سبه‌ی شه‌ممه كاتژمێر 7:00 ی به‌یانی ئه‌و حاجییانه‌ی به رێگای ئاسمانیی گه‌شتیانكردبوو بگه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام به‌هۆی راگرتنی گه‌شته‌كانه‌وه گرفتیان بۆ دروستده‌بێت و گه‌ڕانه‌وه‌یان دواده‌كه‌وێت".
باسى لەوەشکرد، "له ئێستادا رێكاری پێویستمان گرتۆته‌به‌ر و تا ئێستاش به‌فه‌رمی هیچ شتێكمان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتوه، به‌ڵام به‌مجۆره‌ی ئێستا كه گه‌شته ئاسمانیه‌كان بۆ فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق راگیراون، گه‌ڕانه‌وه‌ی حاجیان دواده‌كه‌وێت".
سه‌باره‌ت به‌و حاجیانه‌شی به‌ڕێگه‌ی وشكانی گه‌شتیان كردبوو، بەرپرسەکەى ئەوقاف وتى "ئەوان له‌ئێستادا به‌ڕێكه‌وتون بۆ خاكی هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕوانده‌كه‌ین ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه بگه‌نه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە