10 کاتژمێر پێش ئێستا 1004 جار خوێنراوەتەوە

دواین پێشهاتى جەنگ لە زارى بەرپرسانى باڵاى ئێران و ئیسرائیلەوە

پەیام

وەزیری دەرەوەی ئێران: وەڵامەكانمان بۆ قەوارەی زایۆنی مافی خۆمانە و هێرشەكانمان بەردەوام دەبن

عەباس عەراقچی: قەوارەی زایۆنی بە هێرشكردنەسەر دامەزراوە ئەتۆمییەكان هێڵە سوورەكانی بەزاند

عەباس عەراقچی: هەر ئالًَۆزییەكی سەربازی لە ناوچەی كەنداو گڕ لە ناوچەكە و جیهان بەردەدات

عەباس عەراقچی: بەپێی یاسای بەرگری لەخۆكردن، وەڵامی هێرشەكانی قەوارەی زایۆنی دەدەینەوە

عەباس عەراقچی: فراوانكردنی ڕووبەڕووبوونەوەكان لە ناوچەی كەنداو هەڵەیەكی ستراتیژیی گەورەیە

عەباس عەراقچی: هیوادارین سەركۆنەی ئاژانسی وزەی ئەتۆم بۆ هێرشی سەر دامەزراوە ئەتۆمییەكانمان ببینین

عەباس عەراقچی: بەڵگەی هاوكاریی هێزە ئەمریكییەكانمان بۆ قەوارەی زایۆنی لەبەردەستە

عەباس عەراقچی: ئامادەی هیچ ڕێككەوتنێك نین كە لە مافە ئەتۆمییەكانمان بێبەشمان بكات

عەباس عەراقچی: قەوارەی زایۆنی هیچ ڕێككەوتنێكی لە بواری ئەتۆمی و دیبلۆماسی ناوێت 

عەباس عەراقچی: ئەوەی قەوارەی زایۆنی لە نەتەنز ئەنجامی دا ئامانج لێی تێكدانی گفتوگۆكان بوو

عەباس عەراقچی: چاوەڕێ‌ دەكەین واشنتۆن نیەتپاكی خۆی دەر بخات و سەركۆنەی هێرشەكان بكات

وتەبێژی حكومەتی ئێران: تاوەكو بە پێویستی بزانین وەڵاممان بۆ قەوارەی زایۆنی دەبێت

ئاژانسی هەواڵی ئێرانی: كاركردن لە پاڵاوگەی تاران تاران بەردەوامە و گرفت بۆ بەرهەمهێنانی سووتەمەنی دروست نەبووە

ڕێكخراوی فڕۆكەوانیی مەدەنیی ئێرانی: داخستنی بواری ئاسمانی وڵا درێژ كراوەتەوە

حكومەتی زایۆنی داوای ڕێوشوێنی نوێ‌ بۆ ناسینەوەی بێسەروشوێنبووانی مووشەكباران دەكات

ڕاگەیاندنی زایۆنی: ئاماری كوژراوان بۆ نۆ كەس و برینداران بۆ 240 كەس بەرز بووەتەوە

فەرماندەی بەرەی ناوخۆیی زایۆنی: شەوی ڕابردوو شەوێكی قورس بوو

فەرماندەی بەرەی ناوخۆیی زایۆنی: بەدوای ڕزگاربووانی ژێر داروپەردوودا دەگەڕێین

سەرۆكی شارەوانیی باتیام: 61 باڵەخانە زیانیان پێ گەیشتووە و شەشیان دەبێت بڕووخێنرێت

سەركردەی ئۆپۆزسیۆنی زایۆنی: بەهۆی مووشەكبارانی ئێرانەوە شەوی ڕابردوو قورس بوو بۆمان

شارەوانیی باتیام لە تەلئەبیب: زیاتر لە 20 بێسەروشوێن لەژێر داروپەردووە ڕووخاوەكاندان

ڕۆژنامەی یسرائیل هیوم: تیمێكی پزیشكی بڕیاری دروستكردنی ناوەندێكیان بۆ ناسینەوەی كوژراوان لە باتیام  داوە

دەسەڵاتدارانی زایۆنی بڕیاری داخستنی سەرجەم قوتابخانە و دامەزاروە پەروەردەییەكانی دا

 

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە قەوارەی زایۆنی: داوامان لە فەرمانبەران و خێزانەكانیان كردووە لە شوێنی خۆیان بمێننەوە

دۆناڵد ترەمپ: هیچ پەیوەندییەكمان بە هێرشەكانی شەوی ڕابردووی سەر ئێران نییە

دۆناڵد ترەمپ: دەتوانین بەئاسانی ئێران و ئیسرائیل بگەیەنینە ڕێككەوتن

دۆناڵد ترەمپ: لەلایەن ئێرانەوە هێرشمان بكرێتە سەر، بەتوندی وەڵام دەدەینەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    غەززە.. لە ژێر گەمارۆ و موشەکبارانی رۆژانەدا، لێرە وەستاون بۆ دەستکەوتنی یەک ژەم خواردن

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    قه‌واره‌ی زایۆنی داوای له‌ ئه‌مریكا كردووه‌ به‌شداری له‌ هێرش بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌ ئه‌تۆمیه‌كانی ئێران بكات

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    دواین پێشهاتى جەنگ لە زارى بەرپرسانى باڵاى ئێران و ئیسرائیلەوە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێرشەکانى سەر غەززە بەردەوامە و دەیان كەسی دیكە شەهید بوون

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەریەك لە ئێران و ئیسرائیل جەخت لە بەردەوامیی هێرشەکان بۆسەریەکتر دەكەنەوە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل: زیاتر لە 20 فەرماندەی سەربازیی ئێرانمان كوشتووە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاكستان پشتیوانی بۆ ئێران دەردەبڕێت و داوای پێكهێنانی یەكێتییەك دژ بە ئیسرائیل دەكات

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەنیاهوو: بەمزووانە لە هەر ئامانج و پێگەیەكی ڕژێمی ئێرانی دەدەین

سەرەتا