10 کاتژمێر پێش ئێستا
24 جار خوێنراوەتەوە
قه‌واره‌ی زایۆنی داوای له ئه‌مریكا كردووه به‌شداری له هێرش بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمیه‌كانی ئێران بكات
په‌یام
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵ، له 48 كاتژمێری ڕابردوودا قه‌واره‌ی زایۆنی هه‌وڵی داوه ئه‌مریكا ڕازی بكات بۆ به‌شداری له هێرشه‌كانی دژ به ئێران، به‌ڵام واشنتۆن هێشتا ئاماده‌ی هه‌نگاوێكی له‌و شێوه‌یه نییه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ پێگه‌ی ئه‌كسیۆسی ئه‌مریكی ئاشكرای كرد، ته‌لئه‌بیب له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا داوای كردووه به‌شداریی بكات له هێرشه‌كاندا بۆ سه‌ر ئێران له‌ناوبردنی به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی.
به پێی ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌گه‌ر پێویست بكات ئه‌مریكا به‌شداریی ده‌كات له هێرشه‌كاندا بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمیه‌كانی ئێران،
له به‌رانبه‌ردا به‌رپرسێكی ئه‌مریكی ڕه‌تیكردووه‌ته‌وه دۆناڵد تڕه‌مپ له ئێستادا بیر له به‌شداری كردن له هێرشه‌كان بكات.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ش جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه كه ئیداره‌ی ئه‌مریكا تا ئیستا ئاماده نییه بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێران و داواكاری قه‌واره‌ی زایۆنیش له‌لایه‌ن كۆشكی سپییه‌وه ره‌دكراوه‌ته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە