5 کاتژمێر پێش ئێستا
114 جار خوێنراوەتەوە
تره‌مپ: پێویسته پێش ئه‌وه‌ی كات به‌سه‌ر بچێت ئێران دانوستان ده‌ست پێ بكاته‌وه
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ڵێ: ئێران جه‌نگ ناباته‌وه و پێویسته پێش ئه‌وه‌ی كات به‌سه‌ر بچێت دانوستان ده‌ست پێبكاته‌وه.
له‌باره‌ی جه‌نگی چوار ڕۆژه‌ی نێوان ئێران و قه‌واره‌ی زایۆنی، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: ئێرانییه‌كان ده‌یانه‌وێ بگه‌نه ڕێككه‌وتن، پێویستیشه له‌سه‌ریان به ڕێككه‌وتن ڕازی ببن.
دۆناڵد تره‌مپ ده‌ڵێ: له‌م جه‌نگه‌دا ئێران نایباته‌وه، پێویسته به‌ر له‌وه‌ی كات به‌سه‌ر بچێت ده‌ست به دانوستان بكاته‌وه.
تره‌مپ جه‌ختیشی كرده‌وه له‌وه‌ی پشتیوانیی زۆریان پێشكه‌ش به قه‌واره‌ی زایۆنی كردووه.
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له ململانێی نێوان تاران و ته‌لئه‌بیب تره‌مپ ڕه‌تی كرده‌وه هیچ لێدوانێك بدات و ڕایگه‌یاند: نامه‌وێت قسه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بكه‌م.
پێشتریش له پێگه‌ی تروس سۆشیال دۆناڵد تره‌مپ ڕایگه‌یاندبوو: ئێران و ئیسڕائیل پێویسته بگه‌نه ڕێككه‌وتن و ده‌شگه‌نه ڕێككه‌وتن، هه‌ر وه‌ك چۆن من وام كرد هیندستان و پاكستان بگه‌نه ڕێككه‌وتن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە