پێش 2 هەفتە 213 جار خوێنراوەتەوە

تێچووی جەنگی ئێران لە نێوان ٤٠ بۆ ٥٠ ملیار دۆلاردایە

تێچووی جەنگی ئێران لە نێوان ٤٠ بۆ ٥٠ ملیار دۆلاردایە و پنتاگۆنیش بۆ پڕکردنەوەی کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی و بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنەکان، داوای بودجەیەکی خەیاڵی و زیادکراو لە کۆنگرێس دەکات.
کەناڵی "سی ئێن ئێن" لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، تێچووی جەنگی دژ بە ئێران تاوەکو ئێستا گەیشتووەتە نزیکەی ٤٠ بۆ ٥٠ ملیار دۆلار، بەڵام ئەم بڕە پارەیە تەنیا تێچووی ڕاستەوخۆی وەک سووتەمەنی، تەقەمەنی و کارپێکردنی بنکە سەربازییەکان دەگرێتەوە و خەرجییەکانی بنیاتنانەوەی ژێرخانی سەربازی و قەرەبووکردنەوەی زیانەکان ناگرێتەوە.
هاوکات پێشبینی دەکرێت قەبارەی زیانەکان و تێچووی گشتی لە قۆناغەکانی داهاتوودا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبێتەوە، بەتایبەت ئەگەر جەنگەکە درێژە بکێشێت و کاریگەرییەکانی لەسەر بازاڕی نەوت و ئابووری ناوچەکە قووڵتر ببنەوە، چونکە هێشتا خەرجییە ناڕاستەوخۆکان لەم خەمڵاندنانەدا هەژمار نەکراون.
لەلایەکی دیکەوە، پیت هیگسێس وەزیری بەرگریی ئەمریکا، لەبەردەم لیژنەی هێزە چەکدارەکانی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، ئیدارەی واشنتن داوای بودجەیەکی زیادکراو بۆ پنتاگۆن دەکات کە بەشە سەرەکییەکەی بۆ کڕینەوەی چەک و پڕکردنەوەی کۆگا بەتاڵبووەکانە. هیگسێس ئاماژەی بەوە کرد کە بۆ بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە ئێران، داوای کەمتر لە ٢٥ ملیار دۆلار دەکەن، بەڵام داواکارییە گشتییەکە بۆ بودجەی بەرگری زۆر لەوە زیاتر دەبێت.
ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدایە کە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ کار بۆ پەسەندکردنی بودجەیەکی پێوانەیی بۆ پنتاگۆن دەکات کە بڕەکەی ١.٥ تریلیۆن دۆلارە؛ ئەمەش بە گەورەترین زیادبوونی خەرجییە سەربازییەکان لە دوای جەنگی جیهانیی دووەمەوە دادەنرێت، کە تێیدا بودجەی بەرگری بە ڕێژەی ٥٠٪ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بەرزکراوەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: ڕێگری له‌ ئێرانێكی خاوه‌ن ئه‌تۆم كاری له‌ پێشینه‌ی ئه‌مریكایه‌

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگای بدات بێته‌ وڵاته‌كه‌یه‌وه‌؛ چین ناوی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌گۆڕێت

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕووسیا مووشەکێکی بالیستیکی کیشوەربڕی تاقی کردەوە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌ریتانیا كه‌شتی جه‌نگی و فڕۆكه‌ ڕه‌وانه‌ی گه‌رووی هورمز ده‌كات

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: ئێمە لەگەڵ ئێران دەگەیەنە ڕێککەوتن و یان لەناویان دەبەین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پۆڵەندا دانوستانی چڕ بۆ زیادکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکەی ئەنجام دەدات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئه‌مریكا له‌ جه‌نگی ئێراندا ئامانجی ستراتیژی نه‌بووه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: ترەمپ بە جیدی بژاردەی جەنگی دژی ئێران تاوتوێ دەکات

سەرەتا