4 کاتژمێر پێش ئێستا
123 جار خوێنراوەتەوە
سۆران.. به‌هۆی په‌لاماردانی سه‌گی بێلانه‌وه؛ 47سه‌ر ئاژه‌ڵی هاووڵاتییه‌ك مرداربوونه‌وه
شه‌وی رابردوو له گوندی باپشتیانی سه‌ربه ئیداره‌ی سۆران سه‌گی بێلانه په‌لاماری ئاژه‌ڵی هاولاَتیه‌كیان داوه به‌هۆیه‌وه 47 سه‌رئاژه‌ڵ مرداربونه‌ته‌وه.
به‌شدار محه‌مه‌د كه خاوه‌نی ئاژه‌ڵه‌كانه به‌په‌یامی راگه‌یاند شه‌وی رابردوو پێنج سه‌گی بێلانه په‌له‌ماری كار و به‌رخه‌كانیان داوم كه له ژێر په‌رژینیش بوون به‌هۆیه‌وه 47 كار و به‌رخ مرداربونه‌ته‌وه.
ده‌شڵێت ئه‌مه چه‌ندین جاره حاڵه‌تی وا دووباره ده‌بێته‌وه و حكومه‌ت چاره‌سه‌ری سه‌گی بێ لانه‌ی نه‌كردووه.
سه‌گی بێلانه دیارده‌یه‌كه رووی له سه‌رجه‌م شاره‌كانی كوردستان كردووه و زه‌ره‌رو زیانی زۆریان به‌رهاولاَتیان گه‌یاندووه سه‌ره‌رای زیانی ماددی زۆر جار په‌لاماری منلاَنیشیان داوه و قوربانی لێكه‌وتۆته‌وه .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە