1 کاتژمێر پێش ئێستا 51 جار خوێنراوەتەوە

تۆم باراك وەك سەركردەی دۆسیەی عێراق و سووریا دەمێنێتەوە

پەیام

ئەركی تۆم باراك وەك نێردەی سووریا كۆتایی هات، وەزیری دەرەوەش دەڵێت: ناوبراو لە گێڕانی ڕۆڵی سەركردایەتی لە دۆسیەكانی عێراق و سووریادا بەردەوام دەبێت.

ماركۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە تویتێكیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی "ئێكس" ڕایگەیاند: تۆم باراك، باڵیۆزی ئەمریكا، سەرەڕای كۆتاییهاتنی ناونیشانەكەی وەك نێردەی تایبەت بۆ سووریا، لە گێڕانی ڕۆڵی سەركردایەتی لە دۆسیەكانی سووریا و عێراقدا لە چوارچێوەی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپدا بەردەوام دەبێت.  

ڕووبیۆ ئاماژەی بەوەش كرد، باراك وەك نێردەی تایبەت بۆ سووریا ڕۆڵێكی بێوێنەی گێڕاوە و هەرچەندە ئەو نازناوەی كۆتایی دێت، بەڵام شارەزایی و پەیوەندییەكانی لە چوارچێوەی ئەجێندای "سەرەتا ئەمریكا" لە بەدەستهێنانی دەستكەوت بۆ وڵاتەكەی بەردەوام دەبێت . 

تۆم باراك كە باڵیۆزی ئەمریكا بوو لە توركیا، لە ئایاری 2025ـەوە ئەركی نێردەی تایبەت بۆ سووریای وەرگرت، ئەمەش هاوكات بوو لەگەڵ هەوڵەكانی ترەمپ بۆ دووبارە داڕشتنەوەی سیاسەتەكانی بەرانبەر دیمەشق و هەڵگرتنی سزاكان. 

لێدوانەكانی ڕووبیۆ ڕەهەندێكی فەرمی دەداتە ئەو ڕۆڵە فراوانەی باراك لەم دواییانەدا لە عێراق دەستی پێكردبوو، بەتایبەت لە پەیوەندییەكانی واشنتن لەگەڵ بەغداد دوای ئەوەی مارك ساڤایا نەیتوانی بە فەرمی وەك نێردەی عێراق دەستبەكار بێت و ئەركەكانی لە چوارچێوەی بەرژەوەندییە باڵاكانی وڵاتەكەیدا لە ناوچەكەدا بە تەواوی جێبەجێ بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    تۆم باراك وەك سەركردەی دۆسیەی عێراق و سووریا دەمێنێتەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران لە ئەمریکا بە گومانە و بەپێویستى دەزانێت بە کردەیی ڕاستگۆییان نیشانبدەن

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ئەمریکا بە بەڵێنەكانییەوە پابەند نەبێت، هیچ هەنگاوێك نانێین

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران و عومان بەڕێوەبردنی گەرووی هورمزیان تاوتوێ کرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    حاجییان بۆ ڕێوڕەسمی "ڕەجمکردن" له‌ ناوچەی مینان

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئیسرائیل: فەرماندەیەکی سەربازیمان لە کەرتی غەززە بە ئامانج گرت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران لە وەڵامی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكا: هێرشی داهاتوومان سنوورەکان دەبڕێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    فڕۆکە جەنگییەکانى ئەمریکا چەند پێگەیەکیان لە باشووری ئێران بە ئامانج گرت

سەرەتا