30/05/2026 292 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا دەست بەسەر یەك ملیار دۆلار دارایی دیجیتاڵی ئێراندا دەگرێت

پەیام

ئەمریكا دەست بەسەر یەك ملیار دۆلار لە داراییە دیجیتاڵییەكانی سەر بە ئێراندا دەگرێت و پاداشتێكی داراییش بۆ پێدانی زانیاری لەبارەی تۆڕەكانی پارەداركردنی سوپای پاسداران تەرخان دەكات.

سكۆت بێسێنت، وەزیری خەزێنەی ئەمریكا ڕایگەیاند: واشنتن لە چوارچێوەی هەڵمەتی "تووڕەیی ئابووری"دا دەستی بەسەر نزیكەی یەك ملیار دۆلار لە دراوە دیجیتاڵییەكانی سەر بە ئێراندا گرتووە. 

بێسێنت ئاماژەی بەوەش كرد "ئەم هەنگاوە بەشێكە لە هەوڵە بەردەوامەكانی ئەمریكا بۆ چاودێریكردن و ڕێگریكردن لە گواستنەوەی پارە لە لایەن تارانەوە بە شێوەیەكی نایاسایی".

 هەرچەندە وەزیرەكەی ئەمریكا جۆری دراوەكان و كاتی پڕۆسەی دەستبەسەرداگرتنەكەی ئاشكرا نەكرد، بەڵام جەختی كردەوە، كە لە بێبەشكردنی سیستماتیكی ئێران لە دەستڕاگەیشتن بە سەرچاوە داراییەكانی بەردەوام دەبن. 

وەزیری خەزێنەی ئەمریكا وتیشی: هەر جۆرە سووككردنێكی گەمارۆ ئابوورییەكانی سەر ئێران زۆر بە سستی و قۆناغبەقۆناغ دەبێت. 

ئەمە لە كاتێكدایە كە مانگی ڕابردوو واشنتن 344 ملیۆن دۆلاری دیكەی لە جزدانە ئەلیكترۆنییەكانی سەر بە ئێران سڕ كردبوو. 

لەلایەكی دیكەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بە مەبەستی پەكخستنی تەواوەتی سەرچاوە داراییەكانی ئەو سوپایە لە ناوچەكەدا و لە ڕێگەی بەرنامەی "پاداشت لەپێناو دادپەروەری"، بڕی 15 ملیۆن دۆلاری وەك خەڵات دیاری كردووە بۆ هەر كەسێك زانیاریی ورد دەربارەی تۆڕە داراییەكانی سوپای پاسداران و لقەكانی بدات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    لیستی مووچە ڕاده‌ستی حکومەتی فیدراڵ کرا

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى نەوت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخی هه‌ر چوار جۆره‌كه‌ی به‌نزین دیاری كرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پارێزگاری سلێمانی: پاڵاوگە گەورەکان نرخی به‌نزین دیاری دەکەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە هەولێر نرخی بەنزین کرایە ٨٥٠ دینار و لە سلێمانیش بە هەمان نرخی خۆیەتى و دانەبەزیوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

سەرەتا