8 کاتژمێر پێش ئێستا
125 جار خوێنراوەتەوە
بۆردومانی تاران دهكرێت و داوای چۆڵكردنی ناوچهیهك دهكرێت
سوپای قهوارهی داگیركهری زایۆنی ئاشکرای کرد کە شەپۆلێکی نوێی هێرشیان بۆ سەر تاران دەست پێکردووە و هاوكات داوای لە هاووڵاتیانی ناوچەیەکی بەرفراوانی تاران کرد کە چۆلی بکەن و هەڕەشەی هێرش و بۆردومانی ناوچەکەی کرد.
وتەبێژی سوپای قهوارهی داگیركهری زایۆنی، ئەفیخای ئەدرعی لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" پەیامێکی ئاراستەی ھاووڵاتییانی ئێران کردووە.
ئەدرەعی ڕایگەیاندووە کە ناوچەی ١٨ی تاران کە نزیک فڕۆکەخانەی مێهرئابادە، لە دانیشتووانی چۆل بکرێت و هەڕەشەی ئەوەی کردووە کە لەو ناوچەیەدا ژێرخانی ئێران دەکرێتە ئامانج.
وتەبێژەکەی سوپای قهوارهی داگیركهری زایۆنی بە هاووڵاتیانی ئێرانی نیشتەجێی ئەو ناوچەیەی ڕاگەیاندووە کە گیانی خۆیان نەخەنە مەترسییەوە و چۆلی بکەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە