7 کاتژمێر پێش ئێستا
128 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌مریكا له دوو بنكه‌ی سه‌ربازی له ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا كشایه‌وه و هه‌سه‌ده‌ش نیگه‌رانه
به پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵ هێزه‌كانی ئه‌مریكا له دوو بنكه‌ی دیكه له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا كشاونه‌ته‌وه و هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیش نیگه‌رانی له‌و هه‌نگاوه ده‌رده‌بڕن.
ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا له دوو بنكه‌ی دیكه‌ی له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا كشاونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێكه كه كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌كانی ئه‌مریكا له‌و وڵاته خێراتر ده‌كات.
په‌یامنێرانی ئاژانسی ڕۆیته‌رز كه هه‌فته‌ی ڕابردوو سه‌ردانی ئه‌و بنكانه‌ی كردووه، ڕایانگه‌یاند ته‌واو له چۆڵ كردن نزیك بوونه‌ته‌وه و ئیستا شوێنه‌كه له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه پاسه‌وانی ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له هێزه‌كانی هه‌سه‌ده نیگه‌رانی خۆی له كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ربڕیوه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه كشانه‌وه‌یان ده‌رگا به‌ڕووی گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش ده‌كاته‌وه.
پێشتر سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كانی ڕۆژئاوا پێشبینیان ده‌كرد تا مانگی ئه‌یلول كشانه‌وه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكا له سوریا ته‌واو بێت، هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا به شێوه‌یه‌كی ڕه‌مزی له بنكه‌ی رمێلا نزیك له حه‌سه‌كه بوونیان به‌رده‌وام ده‌بێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە