17/06/2025
283 جار خوێنراوەتەوە
جوتیاران داوا ده‌كه‌ن بۆ ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆ ڕێگری له به‌رهه‌می ده‌ره‌كی بگرن
په‌یام
جوتیاران شاره‌زوور داوا له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێم ده‌كه‌ن بۆ ساخ بوونه‌وه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆ ڕێگری له هاورده‌كردنی به‌رهه‌می ده‌ره‌كی بگیرێت.
به‌شێك له‌جوتیارانی شاره‌زوور له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایانگه‌یاند: به‌هۆی هاورده‌كردنی به‌رهه‌می ده‌ره‌كیه‌وه به‌رهه‌مه‌كانی خۆیان بۆ ساغ نابێته‌وه، جوتیاران ده‌ڵێن : له‌هه‌ردوومه‌رزی باشماخ و په‌روێزخانه‌وه به‌ئاشكرا به‌رهه‌می ده‌ره‌كی له ئێرانه‌وه دێته خاكی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه به‌رهه‌می ناوخۆ زیادله‌به‌شی پێویستی هاووڵاتیان ده كات و له‌ئێستاشدا كاتی پێگه‌یشتنی به‌رهه‌مه‌كانیانانه.
به‌وته‌ی جوتیاران به‌هۆی نه‌بوونی بازاڕی پێویست و ساغ نه‌بونه‌وه‌ی به‌رهه مه‌كانیان تووشی زه‌ره‌رێكی زۆروبون و ته‌نیا ماندوبونیان بۆماوه‌ته‌وه .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە