8 کاتژمێر پێش ئێستا
131 جار خوێنراوەتەوە
ئێران بۆ حكومهتی ههرێم: ڕێگری بكهن لهوهی نهیارانمان سنوورهكانمان نائارام بكهن
پهیام
سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران عەباس عەراقچی ئەنجام دا و داوای كردووه كه ههرێمی كوردستان بە تەواوی ڕێگریی بکەن لە هەرچەشنە خراپ بەکارهێنانی دۆخەکە لە لایەن نەیارانی دوو وڵاتەوە بۆ نائارام کردنی سنوورەکان
بە پێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، نێچیرڤان بارزانی و عەباس عەراقچی لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنیدا هێرشی قهوارهی زایۆنی بۆ سەر ئێرانیان تاوتوێ کردووە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، "سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێرانی سەرکۆنە کردووە و بە هۆی شەهیدبوونی کۆمەڵێک لە فەرماندەکانی سەربازیی و کەسایەتییە ئاکادێمییەکان و هاووڵاتییانی ئێرانی، سەرەخۆشی کردووە".
هەروەها هاتووە، "بارزانی خوازیاری گرتنەبەری ڕێکاری پێویست لە لایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بووە بۆ ئەوەی چیتر گرژیی زیاتر لە ناوچەکە ڕوونەدات".
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە کە "وەزیری دەرەوەی ئێران عەباس عەراقچی وێڕای ئاماژەدان بە پشتیوانی بەرپرسانی سیاسی، زانــــایانی ئاینی، جەختی لەوە کردووەتەوە کە لەو دۆخە هەستیارەی ئێستادا پێویستە حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان ڕێککەوتننامەی ئەمنی نێوان ئێران و عێراق بە تەواوی جێبەجێ بکەن و ڕێگریی بکەن لە هەرچەشنە خراپ بەکارهێنانی دۆخەکە لە لایەن نەیارانی دوو وڵاتەوە بۆ نائارام کردنی سنوورەکان".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە