8 کاتژمێر پێش ئێستا
82 جار خوێنراوەتەوە
سوپای ئیسرائیل لە بۆردومانی ناوچە جیاوازەكانی ئێران بەردەوامە
پەیام
جەنگ گەیشتە هەشتەمین ڕۆژ و سوپای زایۆنیش لە بۆردومانی ناوچە جیاوازەكانی ئێران بەردەوام بوو.
سوپای زایۆنی ڕایگەیاندووە شەوی ڕابردوو دەیان ئامانجیان لە ئێران بە بەكارهێنانی 60 فڕۆكە بۆردومان كردووە كە لە نێویاندا كارگەی سپەند-ی بەرهەمهێنانی مووشەك و ناوەندیی ئەتۆمیی بووە لە تاران، هەندێك لە میدیاكانیش بڵاویان كردووەتەوە كە دەنگی تەقینەوە لە شارەكانی تاران و ڕەشت و سنە بیستراون.
لەو چوارچێوەیەدا ئەفیخای ئەدرعی یەكێك لە وتەبێژەكانی سوپای زایۆنی بڵاوی كردووەتەوە كەمێ لەمەوبەر هێرشیان بۆ سەر سێ پێگەی هەڵدانی مووشەك لە ئێران ئەنجامداوە و فەرماندەیەكی سەربازیش كە ئامادەاری بۆ هەڵدانی مووشەكەكان لەو پێگانە دەكرد، بە ئامانج گیراوە.
لەبەرانبەردا، فەرماندەی سوپای پاسداران لە باشووری ئێران ڕایگەیاندووە توانراوە شەوی ڕابردوو لە تاران دوو درۆنی بچووك لە ناوچەی مەسفات كە تایبەت بە نەوت بخەنە خوارەوە.
هاوكات دەسەڵاتدارانی ناوخۆی ئێران بڵاویان كردەوە منداڵێكی تەمەن دوو مانگ دوای بۆردومانەكانی سوپای زایۆنی گیانی لەدەست داوە.
فەرماندەیەكی دیكەی سوپای پاسدارنیش ئەوەی ڕاگەیاندووە شارۆچكەی ڕەی سەر بە تارانی پایتەخت توانیویانە لە ڕێگەی سیستمی بەرگری ئاسمانییەوە درۆنێكێكی گەورە و دوو درۆنی بچووك بخەنە خوارەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە