5 کاتژمێر پێش ئێستا
97 جار خوێنراوەتەوە
دەستگیرکردنى سیخوڕێك و چوار لایەنگری ئیسرائیل لە پارێزگایەكی ئێران ڕاگەیەندرا
پەیام
پۆلیسی پارێزگای خوزستانی ئێران دەستگیركردنی سیخوڕێك و چوار لایەنگری قەوارەی زایۆنی لە شاری مەسجید سولەیمان ڕاگەیاند.
پۆلیسی پارێزگای خوزستان لە ئێران لە بەیاننامەیەكی بەپەلەدا بڵاویكردەوە، سیخوڕێكی زایۆنیان دەستگیر كردووە، كە پارەی لە ژمارەیەك لایەنی سەر بە قەوارەی زایۆنی لە بەرانبەر تێكدانی ئارامی ناوخۆ وەگرتووە، وتیشی: كارەكانی بریتی بوون لە بڵاوكردنەوەی پڕەپاگەندە لە ڕێی ئەلیكترۆنی و وێنەگرتنی ناوچە هەستیارەكان لە ناوخۆی وڵات و هەڵنان بۆ كاری گێرەشێوێنی.
دەسەڵاتدارانی ئەمنیی ئێرانی جەختیشبان كردەوە، دەستگیر كردنەكە دوای بەدواداچوونێكی وردی هەواڵگری بووە، ئاماژەیان بەوەشدا، تاوانبارەكان لە ئێستادا لە ژێر لێكۆڵینەوەدان، تاوەكو مەودای تۆڕەكە و ئەو لایەنانەی لە پشتییەوەن ئاشكرا بكرێن.
تاكو ئێستاش دەسەڵاتدارانی ئێرانی وردەكاری زیاتریان لەبارەی ناسنامەی دەستگیركراوەكان ئەو شوێنانەی وێنەیان گیراوە، بڵاو نەكردووەتەوە، لە كاتێكدا ئۆپراسیۆنەكە نوێترین ئۆپراسیۆنە لە چوارچێوەی ڕێوشوێنە ئەمنییەكان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە