6 کاتژمێر پێش ئێستا
113 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: ئامادەین بۆ ماوەی چەندین ساڵ جەنگ بەڕێوەببەین
پەیام
سوپای زایۆنی لە بۆردومانەكانی بۆ سەر ئێران بەردەوامە و تارانیش ئامادەیی خۆی بۆ چەندین ساڵ جەنگ نیشان دەدات.
پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات لە ئێران ڕایگەیاند: هێرشەكانی سوپای زایۆنی دوو ناوچەیان لە پارێزگاكە كردووەتە ئامانج، كە یەكێكیان فڕۆكەخانەی تەبرێزە.
پێشتریش دەزگاكانی ڕاگەیاندنی ئێرانی بڵاویانكردبووەوە، درۆنێكی زایۆنی باڵەخانەیەكی لە ناوەڕاستی تاران كردووەتە ئامانج.
لەلایەكی دیكەوە كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: بۆ ماوەی چەندین ساڵ ئامادەیە جەنگ بەڕێوەببات.
هاوكات وەزارەتی بەرگری ئێران ڕایگەیاند: لەگەڵ بەردەوامی هێرشەكانی سوپای زایۆنی بۆ سەر پیشەسازی سەربازی، سەرجەم دامەزراوەكانی بەوپەڕی هێزەوە بەردەوامن لە كاركردن، لە هەمان كاتدا جەختیشی كردەوە، هێزە چەكدارەكانی بە هەموو پێداویستییە سەربازییەكان پڕچەك كركراون و ئامادەن بۆ بەڕێوەبردنی جەنگ بۆ ماوەی چەندین ساڵ.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە