6 کاتژمێر پێش ئێستا
89 جار خوێنراوەتەوە
حزبوڵڵای لوبنان: بە بێلایەنى نامێنینەوە و لە بەرەی ئێرانداین
پەیام
ئەمینداری گشتیی حزبوڵلای لوبنان ڕایدەگەیەنێت لەم دۆخەدا بێلایەن نین بەڵكو لە بەرەی ئێراندا دەوەستن.
نەعیم قاسم لە ڕاگەیەنراوێكی فەرمیدا جەختی كردووەتەوە لە جەنگی نێوان ئەمریكا و قەوارەی زایۆنی لەلایەك و كۆماری ئیسلامیی ئێران لەلایەكی دیكەوە، بێلایەن نیین. ڕاشیگەیاندووە: دوژمنكاری بەرانبەر ئێران دوژمنكارییە بەرانبەر تەواوی گەلانی ناوچەكە و ئازادیخوازانی دنیا.
نەعیم قاسم دەڵێت: ئەمریكا ناوچەكەی خستووەتە ئاژاوە و ناسەقامگیرییەوە و قەیرانی كراوە بۆ جیهان دروست دەكات، تەنیا شەرمەزاری و عەیب و شكست لەگەڵ خۆیدا دەخێنێت.
ئەمینداری حزبوڵڵای لوبنان جەختی لەوە كردووەتەوە ئێران مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بكات و پێویستە گەلانی ناوچەكەش لە سەنگەرێكی هاوبەشدا لەگەڵی بن، ڕاشیگەیاندووە: ئێمە لە حزبوڵڵا و بەرەی بەرەنگاری بێلایەن نیین و لە بەرەی ئێران و سەركردایەتی و گەلەكەیداین، هەرچۆنێكیش بە گونجاوی بزانین مامەڵە دەكەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمنكاریی ئیسڕائلی - ئەمریكی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە