6 کاتژمێر پێش ئێستا
125 جار خوێنراوەتەوە
نەتەنیاهوو: هیچ كاتێك دۆستێكی باشتر لە سەرۆك ترەمپمان نەبووە
پەیام
سەرۆكوەزیرانی زایۆنی جەختی كردەوە ئەمریكا لەگەڵیان دەچێـتە شەڕ دژی ئێران، ڕاشیگەیاند: توانای ئێران لەبواری مووشەكدا هەڕەشە لە بوونی قەوارەكەیان دەكات.
بنیامین نەتەنیاهوو، سەبارەت بە ئەگەری تیرۆركردنی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران ڕایگەیاند "ئەم بابەتە لە میدیا باس ناكەین بەڵام هیچ كەسێك پارێزراو نییە و هەموو بژاردەكان لەبەردەستدان".
نەتەنیاهوو سوپاسی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكای كرد بۆ بەرگری لە قەوارەی زایۆنی و ڕاشیگەیاند: هەر بڕیارێك سەرۆك ترەمپ بیدات بەرز دەینرخێنن و هیچ كاتێك ئیسرائیل دۆستێكی باشتر لە ترەمپی نەبووە.
جەختیشی كردەوە: ئەمریكا دژی ئێران لەگەڵمان دەجەنگێت.
سەرۆكوەزیرانی زایۆنی بانگەشەی ئەوەی كرد بەهۆی هێرشەكانیانەوە دامەزراوەی ئەتۆمیی نەتەنز لەكار كەوتووە. ڕاشیگەیاند: توانای مووشەكیی ئێران بەتایبەت لەبواری مووشەكی بالیستی جێی مەترسییە و هەڕەشە لە بوونی ئیسڕائیل دەكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە