7 کاتژمێر پێش ئێستا 149 جار خوێنراوەتەوە

ئێران هێرشێکى نوێى مووشەكیی کردە سەر ئیسرائیل و زیانی گیانی و مادی لێ دا

پەیام 

ئێران گەڕی 17هەمینی مووشەكبارانەكانی بۆ سەر قەوارەی زایۆنی ئەنجام دا، و زیانی گیانی و مادی لە قەوارەكە دا.

ئەمڕۆ وتەبێژی وەعدەی سادقی سێی سووپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند كە گەڕی 17ی مووشەكەكان ئاڕاستەی قەوارەی زایۆنی كردووە لەم گەڕەیشدا مووشەكی دوورمەودا و زۆر قورس لەگەڵ درۆنی هیرشبەری و درۆنی خۆكوژ بەكار هاتوون.

وتەبیژی ئۆپراسیۆنەكە سەربازییەكەی ئێران ئاماژەی بەوەیش كرد لە هێرشەكەدا كارگەی سەربازی و ناوەندی فەرماندەیی و پلاندانانی سوپای زایۆنییان بەئامانج گرتووە.

لەو چوارچێوەیەدا ئێزگەی سوپای زایۆنیش كەوتنەخوارەوەی چەند مووشەكێكی ئێرانی لە چەند ناوچەیەكی جیاوازی قەوارەكە ڕاگەیاند.

میدیاكان بڵاویان كردووەتەوە ئێران لانیكەم لەم گەڕی مووشەكبارانەدا 30 مووشەكی ئاڕاستە كردووە و باڵەخانەی پەخشی مەیدانیی كەناڵی 14ی زایۆنی بەئامانج گرتووە ئەوەیش دوای ئەوەی كە ئاگاداری پێشوەختەی بڵاو كردبووەوە.

كەناڵی 12ی زایۆنی باسی لەوە كردووە مووشەكێكی ئێران لە حەیفا كەوتە خوارەوە و زیانی زۆری ماددی لێ كەوتەوە و بەهۆەیشیەوە 27 كەس لە حەیفا بریندار بوون كە دۆخی پێنجیان ناجێگیرە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: لە ساتی بەردەوامبوونی هێرشەكان، گفتوگۆ لەگەڵ هیچ كەس ناكەین

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ كۆكردنەوەی زانیاری هەواڵگری ئێران سوود لە كامێراكانی چاودێری ئیسرائیل دەبینێت

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران هێرشێکى نوێى مووشەكیی کردە سەر ئیسرائیل و زیانی گیانی و مادی لێ دا

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ئامادەین بۆ ماوەی چەندین ساڵ جەنگ بەڕێوەببەین

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    حزبوڵڵای لوبنان: بە بێلایەنى نامێنینەوە و لە بەرەی ئێرانداین

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەستگیرکردنى سیخوڕێك و چوار لایەنگری ئیسرائیل لە پارێزگایەكی ئێران ڕاگەیەندرا

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەنیاهوو: هیچ كاتێك دۆستێكی باشتر لە سەرۆك ترەمپمان نەبووە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوپای ئیسرائیل لە بۆردومانی ناوچە جیاوازەكانی ئێران بەردەوامە

سەرەتا