10 کاتژمێر پێش ئێستا
157 جار خوێنراوەتەوە
ئێران مووشەكبارانی ئیسرائیلى كردەوە و چەند ناوچەیەكی هەستیاری بە ئامانج گرت
پەیام
بۆ شازدەیەمین جار ئێران مووشەكبارانی قەوارەی زایۆنیی كردەوە و چەند ناوچەیەكی هەستیاری بە ئەمانج گرت.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی ئێران گەڕی شازدەیەمینی مووشەكبارانەكانی بۆ سەر قەوارەی زایۆنی ئەنجام دا و لە ژمارەیەك ناوچەی جیاواز زەنگی ئاگاداركردنەوەی مەترسی لێدرا.
میدیای عیبری بڵاوی كردووەتەوە كە لە ناوچەی نەقەب دوای مووشەكەكانی ئێران دەنگی تەقینەوە بیستراوە و پاشان زەنگی ئاگاداركردنەوەی مەترسیی لێدراوە و ئەوەیش خراوەتە ڕوو كە ناوچە بۆردومانكراوەكە بارەگای هێزی ئاسمانیی نواتیمی قەوارەكەی لێیە.
میدیاكان باسیان لەوە كرد دەنگی تەقینەوە لە نزیك باڵەخانەی بیئر سەبع بیستراوە و شارەوانی شارەكەیەیش ڕایگەیاندووە كە مووشەكەكەی ئێران بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ ئامانجەكەی پێكاوە و ڕووبەڕووی هیچ بەرپەرچدانەوەیەك نەبووەتەوە.
ئەوەیش خراوەتەڕوو ئەو ناوچەیەی لە بیئر سەبەع بەئامانج گیراوە ناوەندێكی تەكنەلۆجیای پیشكەوتوو و ئەمنیی ئەلیكترۆنیی لێبووە و زیانی بەركەوتووە.
ماوەی هەشت ڕۆژە بە دەستپێكردنی هێرشێكی مووشەكی بۆ سەر ئێران لەلایەن قەوراەی زایۆنییەوە جەنگی نێوان ئەو لایەنە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستی پێکردووە و بەهۆیەوە سەدان كەس كوژراون و هەزارانیش بریندار بوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە