3 کاتژمێر پێش ئێستا
99 جار خوێنراوەتەوە
بۆ كۆكردنەوەی زانیاری هەواڵگری ئێران سوود لە كامێراكانی چاودێری ئیسرائیل دەبینێت
پەیام
ئاژانسی بلۆمبێرگ ڕایگەیاند: بۆ كۆكردنەوەی زانیاری هەواڵگری، ئێران سوود لە كامێرا تایبەتەكانی چاودێری لە قەوارەی زایۆنی دەبینێت، ئەوەش وەك تەكتیكێك، كە تیشك دەخاتە سەر كەلێنی ئەمنیی بەردەوام كە پێشتر لە جەنگەكانی دیكەدا دەركەوتووە، لە ئۆكرانیا و لە غەززە.
ڕافائیل فرانكۆ جێگری پێشووی بەڕێوەبەری گشتی لە (دەستەی ئیسرائیلی بۆ ئاسایشی سیبرانی) ڕاگەیاند: بە ئامانجی باشتركردنی بۆردوومانە مووشەكییەكانی، لەم ڕۆژانەی دواییدا ئێران هەوڵی ئەوەی داوە لە ئیسرائیل دەستی بگات بە كامێرا تایبەتەكان، تاوەكو بزانێت چی ڕوویداوە و مووشەكەكانی كوێیان پێكاوە.
وتەبێژی دەستەی ئاسایشی سیبرانی لە ئیسرائیلیش جەختی كردەوە، كامێراكان بە ئینتەرنێتەوە پەیوەست كراون و لە ئێستادا لە چوارچێوەی پلانی جەنگی ئێرانیدا بەشێوەیەكی زیاتر دەكرێنە ئامانج.
ئاژانسی هەواڵی (ئیرێب)ی فەڕمی ئێرانی ڕایگەیاند: قەوارەی زایۆنی هێرشێكی بەرفراوانی سیبرانی كردووەتە سەر ژێرخانی زیندەیی ئەو وڵاتە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە