9 کاتژمێر پێش ئێستا
94 جار خوێنراوەتەوە
كۆشكی سپی: ترەمپ بە پێویستى دەزانێت وێستگەی ئەتۆمیی فۆردۆ لە ئێران لەكاربخرێت
پەیام
كۆشكی سپی: ترەمپ لە دوو هەفتەدا بڕیار لەبارەی هێرشكردن یان نەكردن بۆ سەر ئێران دەدات و بە پێویستى دەزانێت وێستگەی ئەتۆمیی فۆردۆ لە ئێران لەكاربخرێت.
میدیای ئەمریكا دەڵێت دۆناڵد ترەمپ دەیەوێت وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆ لە ئێران بەئامانج بگرێت، كۆشكی سپی-ش ئاشكرای دەكات ترەمپ لە دوو هەفتەدا بڕیاری خۆی دەدات.
كارۆلین لیڤیت، وتەبێژی كۆشكی سپیی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ترەمپ لە ماوەی دوو هەفتەدا بڕیار لەبارەی ئەگەری هێرش بۆ سەر ئێران دەدات، پێشتریش دەرفەتێكی زۆری بەخشی و هەوڵی زۆری دا بۆ ئەوەی لە ڕێگەی دبلۆماسیەوە بگاتە چارەسەر.
وتەبێژەكەی كۆشكی سپی دەڵێت: پێویستە هیچ كەس لە هەڵوێستەكەی ترەمپ لەبارەی ئێرانەوە شۆك نەبێت، جیهانیش هەموو هاوڕان لەگەڵی كە نابێ ئێران چەكی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت.
هاوكات كەناڵی سی بی ئێس-ی ئەمریكی بڵاوی كردووەتەوە دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندووە، پێویستە وێستگەی ئەتۆمیی فۆردۆ لەكاربخرێت بەهۆی ئەوەی مەترسیی ئەوەی لێ دەكرێت دەتوانێت لە ماوەیەكی كورتدا چەكی ئەتۆمی بەرهەم بهێنێت.
ئەو سەرچاوانە باسیان لەوە كردووە، ترەمپ مەترسی و دەستەكەوتە چاوەڕوانكراوەكانی لەبارەی ئەگەری بۆردومانی ئەو وێستگە ئەتۆمییەوە پێ دراوە، پێی وابووە پێویستە هێرش بكرێتە سەری.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە