5 کاتژمێر پێش ئێستا
95 جار خوێنراوەتەوە
ڕووسیا داوا لە ئیسڕائیل دەكات بۆردومانی سەر وێستگە ئەتۆمییەكانی ئێران ڕابگرێت
پەیام
ڕووسیا داوا لە قەوارەی زایۆنی دەكات بە خێرایی هێرشی سەر دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران ڕابگرێت.
ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاندووە: ڕووسیا هۆشداری دەداتە ئەمریكا لە مەترسی و دەرەنجامەكانی دەستورەدانی لە ململانێ و جەنگ دژ بە ئێران كە ئەگەری هەیە دەرەنجامی چاوەڕواننەكراو و كۆنترۆڵنەكراوی لێ بكەوێتەوە.
زاخارۆڤا دەڵێت: لای مۆسكۆ هێرشەكانی ئیسڕائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران كە بۆ مەبەستی ئاشتی بەكاردەهێنرێت بە تەواوی قبوڵنەكراوە.
وتەبێژەكەی ڕووسیا ڕایگەیاندووە: ئەم سەركێشیەی ئیسڕائیل هەڕەشە لە ئاسایشی هەرێمی و جیهانی دەكات و ئەو بانگەشەیەی كە دەڵێت ڕێگە لە بڵاوبوونەوەی چەكی ئەتۆمی دەگرێت، ئەمە دووڕووییە.
ماریا زاخارۆڤا نیگەرانیی قووڵی وڵاتەكەیی دەربڕی لە هێرشەكانی قەوارەی زایۆنی بۆ سەر وێستگەی ئەتۆمیی بووشەهر كە شارەزایانی ڕووسی كاری تێدا دەكەن. ڕاشیگەیاند: داوا دەكەین ئیسڕائیل هێرش و بۆردومانی سەر وێستگە ئەتۆمییەكان ڕابگرێت كە لەژێر پارێزگاریی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمدایە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە