4 کاتژمێر پێش ئێستا
144 جار خوێنراوەتەوە
ڕووسیا بەتوندى کوشتنى خامنەیی ڕەتدەکاتەوە و هۆشداری لە پێشهاتی مەترسیدار دەدات
پەیام
ڕووسیا هەر قسەیەك لەبارەی تیرۆركردنی ڕێبەری باڵای ئێران ڕەت دەكاتەوە و هۆشداری لە پێشهاتی مەترسیدار لە ناوچەكە دەدات.
دیمتری بیسكۆف وتەبێژی كرملین جەختی كردەوە، موسكۆ هەر قسەیەك لەبارەی تیرۆركردنی ڕێبەری باڵای ئێران بەتوندی ڕەت دەكاتەوە و هۆشداری پێشهاتی مەترسیداری لە ناوچەكە دا.
بیسكۆف لە چاوپێكەوتنێكدا وتی: وەڵامدانەوەكان زۆر نەرێنی دەبن، ئێمە بە توندی ئەو كارە ڕەت دەكەینەوە، جەختیشی كردەوە، ئەگەر ئەوە ڕووبدات، ئەوا بەرپەرچدانەوەی توندی لە ناوخۆی ئێراندا دەبێت.
بیسكۆف ڕایشیگەیاند: ئەو كارە دەبێتە هۆی لەدایكبوونی بزوتنەوەیەكی توندڕەو لە ئێراندا، هەركەسیش قسە لەو بارەیەوە دەكەن پێویستە ئەوە لەبەرچاو بگرن، لەبەرئەوەی بەو كارە دەرگایەكی دۆزەخ دەكەنەوە.
جێی ئاماژەیە ڕۆژی هەینی دەزگاكانی ڕاگەیاندنی عیبری بڵاویانكردەوە، بنیامین نەتەیاهوو سەرۆكوەزیرانی قەوارەی زایۆنی لەمیانی كۆبوونەوەیەكی داخراودا لە نووسینگەكەی توڕەیی توندی خۆی لەسەر لێدوانێكی وەزیری بەرگری دەربڕیوە، كە تێیدا ئاماژەی بە ئەگەری كردنە ئامانجی ڕێبەری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران كردبوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە