5 کاتژمێر پێش ئێستا 109 جار خوێنراوەتەوە

لە ئەگەری لێدانی كورە ئەتۆمییەكانی ئێران تیشكدانەوەی ئەتۆمی لە عێراق بەدوور دەزانرێت

پەیام 

دەستەی نیشتمانی چاودێری ئەتۆمیی و تیشكدانەوە و كیمیایی و بایۆلۆجی عێراقی بەدووری زانی تیشكدانەوەی ئەتۆمیی هەبێت، لە ئەگەری خاپووركردنی وێستگە ئەتۆمییەكانی ئێران لەلایەن قەوارەی زایۆنییەوە، ئاماژەی بەوەشدا، ئامێری ئاشكراكردنی تیشكی لەسەرجەم پارێزگاكانی عێراق هەیە. 

فازڵ حاوی مزبان سەرۆكی دەستەكە و سەرۆكی ژوری ئۆپرسیۆنە ناوەندییەكان بۆ قریاكەوتنی تیشكدانەوە و ئەتۆمیی ڕایگەیاند: ئامانجی قەوارەی زایۆنی خاپووركردنی بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانە، بە تایبەتی هەردوو دامەزراوە نەتەنز و فۆردۆ بۆ پیتاندنی یۆرانیۆن بۆ ئاستێكی بەرز، وتیشی: خاپووركردنی هەر دامەزراوە و باڵەخانەیەكی ئەتۆمیی، كە لە قوڵایی زۆردا بن، شوێنێكی سەلامەتن بۆ هەر مەترسییەكی تیشكدانەوە. 

فازڵ حاوی وتیشی: یۆرانیۆم لەم بارودۆخەی ئێستایدا تیشكدانەوەی نییە، لەبەرئەوە هیچ مەترسییەكی بۆ دەركردنی تیشك نییە، جەختیشی كردەوە، حاڵەتەكە بە تەواوی جیاوازە لە حاڵەتەكانی فۆكۆشیما و چێرنۆبڵ، كە بۆ ماوەی چەندین ساڵ كورەكانیان كاری دەكرد. 

فازڵ حاوی جەختیشی كردەوە، لە ئەگەری لێدانی كورە ئەتۆمییەكانی ئێران هیچ مەترسییەك نییە، لەبەرئەوەی یۆرانیۆمی تیشكدەری تێدا نییە، وتیشی: ئامێری ئاشكراكردنی تیشكمان لەسەرجەم پارێزگاكانی عێراق هەیە و بەشێوەی خولی خوێندنەوە بۆ هەر بەرزبوونەوەیەك لە تیشكدانەوە دەكەین. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق گرێبەسێكی بۆ دابینكردنی سیستمی بەرگری ئاسمانی واژوو كردووە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە ئەگەری لێدانی كورە ئەتۆمییەكانی ئێران تیشكدانەوەی ئەتۆمی لە عێراق بەدوور دەزانرێت

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    شەش دادوەری سەرەكی و سێی یەدەگ لە دادگای فیدڕاڵی دەستیان لەكار كێشایەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سیستانی هۆشداری ده‌دات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمیسیۆن: جه‌نگ كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن نابێت و له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق ئاماده‌كاری بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی تیشكی ئه‌تۆمی ده‌كات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    په‌رله‌مانی عێراق: گه‌لی عێراق هاوسۆزی گه‌لی ئێرانه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سوپای عێراق سیستمی بەرگریی لە هەندێك ناوچەی هەستیار چالاك كرد

سەرەتا