6 کاتژمێر پێش ئێستا
138 جار خوێنراوەتەوە
عێراق گرێبەسێكی بۆ دابینكردنی سیستمی بەرگری ئاسمانی واژوو كردووە
پەیام
عێراق لەگەڵ كۆمپانیایەكی كۆریای باشوور گرێبەسێكی بۆ دابینكردنی سیستمی بەرگری ئاسمانی واژوو كردووە.
لە لێدوانێكیدا سابت عەباسی، وەزیری بەرگری عێراق، ڕاگەیاند عێراق لەگەڵ كۆمپانیای (ئێڵ ئای جی نێكست وەن)ی كۆریای باشوور بە مەبەستی دابینكردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی واژوو كردووە و لە مانگەكانی داهاتوودا یەكەم بەشی سیستەمێكی پێشكەوتووی بەرگری ئاسمانی وەردەگرێت.
وەزیری بەرگریی عێراق ئاماژەی بەوە كرد: بەپێی خشتەیەك كە ڕەچاوی گرنگییە نیشتیمانییەكان و پێویستییەكانی هێزە چەكدارەكان دەكات، بریار وایە لە مانگەكانی داهاتوودا یەكەم بەشی ئەم سیستەمە وەربگرین.
ئاماژەی بەوەشكرد كۆمپانیا كۆرییەكە سەر بە وەزراەتی بەرگریی كۆریای باشوورە و بە "ڕێكەوتنێكی ستراتیژی و هەنگاوێكی جۆری و و بێ وێنە لە مێژووی وەزارەتی بەرگریدا ناوی هێنا."
سابت عەباسی وتیشی: ئەم پرۆژەیە بەشێكە لە پلانێكی ستراتیژی كە وەزارەتی بەرگریی عێراق لە كاتی دەستپێكردنی ئەركەكانییەوە دەستی پێكردووە، ئەوەیش بریتییە لە "پاراستنی ئاسمانی عێراق لە ڕێگەی گەشەپێدانی سیستەمی بەرگری ئاسمانییەوە. و وەك بەشێك لە پلانێكی گشتگیر بۆ نوێكردنەوەی تواناكانی بەرگری و پاراستنی ئاسمانی نیشتیمانی دادەنرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە