6 کاتژمێر پێش ئێستا 106 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا چوارەم كەشتیی جەنگیی ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست كرد

پەیام 

ڕاگەیاندنە نێودەوڵەتییەكان گەیشتنی چوارەمین كەشتیی جەنگیی ئەمریكایان بۆ ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست ئاشكرا كرد. 

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریكی ڕایگەیاند: بۆ هاوكاریكردنی ڕووبەڕووبوونەوەی مووشەكەكانی ئێران، چوارەم كەشتی جەنگی ئەمریكی گەیشتووەتە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست. 

بەرپرسێكی ئەمریكیش كە نەیویست ناوەكەی ئاشكرا بكرێت ڕایگەیاند: ویلایەتە یەكگرتووەكان دەستی بە جووڵەپێكردنی هێزە دەریاییەكانی بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كردووە، ئەوەش لەچوارچێوەی هاوكاری ئیسرائیلدا لەنێو بەردەوامی گرژییە سەربازییەكانی لەگەڵ ئێراندا. 

بەرپرسە ئەمریكییەكە ڕونیشیكردەوە، دەریاوانی ئەمریكا كەشتی جەنگی دژە مووشەكی ئاڕاستەكراوی (تۆماس هەنتەر)ی لە ئەوروپاوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گواستووەتەوە، ئاماژەی بەوەشدا، ئامانج لەو كارە بەهێزكردنی توانای بەرگری ئاسمانی و مووشەكییە بۆ ئیسرائیل، بە تایبەتی لە ڕووبەڕووبوونەوەی مووشەكە بالیستییەكانی ئێراندا. 

هەروەها ڕایگەیاند: ئەگەری هەیە پێنجەم كەشتی جەنگیش ڕەوانە بكرێت، سەبارەت بە (تۆماس هەنتەر)یش جەختی كردەوە، سیستمی بەرگری پێشكەوتووی لە جۆری (ئیگیس)ی تێدا دانراوە، كە توانای دەستنیشانكردن و بەرەنگاربوونەوەی ئاسمانی و مووشەكی دوورمەودای هەیە، هەروەها جەختی كردەوە، ویلایەتە یەكگرتووەكان پابەندە بە پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل لە بارودۆخە نەخوازراوەكان كە ناوچەكە بەخۆیەوە دەبینێت. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 43 خولەک پێش ئێستا

    وێنە.. هێرشی رژێمی زایۆنی بۆ سەر دانیشتوانی مەدەنی غەززە، بەردەوامە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: بژاردەی شەڕ، یان دانوستان لای ئەمریكییەكانە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەردۆغان: ئیسڕائیل ئاژاوە دەنێتەوە و ئێران لەم جەنگەدا سەركەوتوو دەبێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    وڵاتانی هاریكاریی ئیسلامی بە میوانداریی توركیا لەبارەی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە كۆدەبنەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    تەندروستیی ئێران: تائێستا 430 كەسمان كوژراون و 3500 ش برینداربوون

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران هێرشێکى نوێى کردە سەر ئیسرائیل و ئاگر لە چەند ناوچەیەك كەوتەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل: كۆگا و سەكۆی هەڵدانی موشەكمان لەناوەڕاستی ئێران بەئامانج گرتووە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل كوژرانی دوو فەرماندەی باڵای ئێرانى ڕاگەیاند

سەرەتا