5 کاتژمێر پێش ئێستا 88 جار خوێنراوەتەوە

نێردەی عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایش: فڕۆكەکانی ئیسرائیل بواری ئاسمانیمان دەبەزێنێت

پەیام 

نێردەی عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند: پێش كۆبوونەوەی نەتەوە یەكگرتووەكان سەبارەت بە ململانێكانی نێوان ئێران و قەوارەی زایۆنی 50 فڕۆكەی جەنگی زایۆنی بواری ئاسمانی عێراقیان بەزاندووە.

كازم عوبێد فەتلاوی نێردەی عێراق لە نەتەوە یەكگرتووەكان بە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند: فڕۆكە جەنگییەكانی زایۆنی لە ناوچە سنوورەكانی سووریا و ئەردەنەوە هاتوون، وتیشی: سەرەتا 20 فڕۆكە هاتوون و بەدوای ئەوانیشدا 30 فڕۆكەی دیكە هاتوون بەرەو باشووری عێراق ڕۆیشتوون و بەسەر ئاسمانی شارەكانی بەسرە و نەجەف و كەربەلادا فڕیون. 

فەتلاوی ڕایشیگەیاند: ئەو بەزاندنەن پێشێلكردنی یاسا نێودەوڵەتی و پەیماننامەی نەتەوە یەكگرتووەكانە. 

هەروەها وتی: بەهۆی گرنگی شوێنە پیرۆزەكان بۆ گەلەكەمان، ئەو كارە دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر شوێن و ناوچە پیرۆزەكان و كاردانەوەی جەماوەری بەهێز بەدوای خۆیدا دەهێنێت. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا داوا لە هاووڵاتیانی دەكات بە هیچ هۆكارێك گەشت بۆ عێراق نەكەن

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    نێردەی عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایش: فڕۆكەکانی ئیسرائیل بواری ئاسمانیمان دەبەزێنێت

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق ئەو هاووڵاتیانەی گێڕایەوە كە لە دەرەوەی وڵات گیریان خواردبوو

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق گرێبەسێكی بۆ دابینكردنی سیستمی بەرگری ئاسمانی واژوو كردووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە ئەگەری لێدانی كورە ئەتۆمییەكانی ئێران تیشكدانەوەی ئەتۆمی لە عێراق بەدوور دەزانرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    شەش دادوەری سەرەكی و سێی یەدەگ لە دادگای فیدڕاڵی دەستیان لەكار كێشایەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سیستانی هۆشداری ده‌دات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمیسیۆن: جه‌نگ كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن نابێت و له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت

سەرەتا