3 کاتژمێر پێش ئێستا
46 جار خوێنراوەتەوە
عێراق ئەو هاووڵاتیانەی گێڕایەوە كە لە دەرەوەی وڵات گیریان خواردبوو
پەیام
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند: دوای هەوڵێكی بێوێنە، قۆناغی ناڕەحەتی پەیوەست بە گواستنەوەی هاووڵاتیانی عێراقمان لە دەرەوەی وڵات تێپەڕاندووە.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: گواستنەوەی نیشتمانی عێراقی سەركەوتوو بووە لەكەمكردنەوەی ڕێژەی ئەو گەشتیارە عێراقییانەی لە فڕۆكەخانە نێودەوڵەتییەكان گیریان خواردبوو، ئارەزووی گەڕانەوەیان بۆ خاكی نیشتمان هەبووە.
وەزارەتەكە جەختیشی كردەوە، زۆربەی هەرە زۆری گەشتیارەكان لە فڕۆكەخانەكانی بەیروت و توركیا و جۆرجیا و كوالا لامپور و قاهیرە و دوبەی چەند شوێنێكی دیكە بوون و لەڕێی فڕۆكەخانەی بەسرەوە گواستراونەتەوە، ئەوەش بە هەوڵ و لەخۆبوردەیی و دڵسۆزی هێڵە ئاسمانییە عێراقییەكان و ئیدارەی فڕۆكەخانەكان و جووڵەی ئاسمانی، كە شارەزایی و ڕێكخستنی خۆیان بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ئەو ئاستەنگە سەلماند.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەش دراوە، لە چوارچێوەی پلانی گواستنەوەی خێرادا، كۆمپانیاكە لە 15ی ئەم مانگەوە ڕۆژانە بە تێكڕایی 10 بۆ 12 گەشتی ئاسمانی بە چەند ئاڕاستەیەكی جیاواز ئەنجام داوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە