22/06/2025 289 جار خوێنراوەتەوە

یاریزانێکی گرنگی ڕیاڵ مەدرید ماوەی سێ مانگ بەهۆی پێکانەوە دوور دەکەوێتەوە

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

جود بێلینگهامی ئینگلیزی و یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی ڕیاڵ مەدرید دوای جامی جیهانی یانەکان بەهۆی نەشتەرگەریییەوە ماوەی چەند مانگێک دوور دەکەوێتەوە.

 بە درێژایی وەرزی ڕابردوو بێلینگهام بەدەست پێکانی پشتییەوە ناڵاندویەتی و تاکو ئێستا ئەو ئازارەی کۆتایی نەهاتووە .

ڕۆژنامەی ئاس لە هەواڵێکدا ئەوەی خستووەتە ڕوو، دوای کۆتایی هاتنی جامی جیهانی یانەکان بێلینگهام ناچارە نەشتەرگەری بکات و بە هاوبەشی لەگەڵ دەستەی پزیشکی و ڕاهێنەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید ئەو بڕیارەی داوە.


سەرچاوەکە باس لەوەش دەکات، بەهۆی نەشتەرگەرییەکەوە بێلنگهامی 21 ساڵ نزیکەی سێ مانگ لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

دوورکەوتنەوەی بێلینگهام بۆ ماوەی سێ مانگ کاریگەری لەسەر پلانەکانی چابی ئاڵۆنسۆی ڕاهێنەری نوێی یانەی شاهانە دەبێت، بەو پێیەی یاریزانەکە ناوەڕواستی مانگی 10 دەتوانێت بۆ یاریکردن ئامادە بێت، یەکێک لە بژاردەکانیش ئەوەیە ڕیاڵ مەدرید بۆ ئەو چەند یارییەی سەرەتایی وەرز یاریزانێک بگوازێتەوە ئەگەر بە شێوەی خواستنیش بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    فلیک بە دڵخۆشییەوە گەڕانەوەی دوو یاریزانی گرنگی ڕاگەیاند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چیزنی هۆکاری گەڕاندنەوەی لێدانە سزاکەی مباپێ ئاشکرا دەکات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    لامین یەماڵ بە هۆکاری بردنەوەکەی ڕیاڵ مەدرید دانراوە

  • پێش 1 هەفتە

    ئالۆنسۆ بەر ڕەخنە دەدرێت

  • پێش 2 هەفتە

    لیستی 10 لەو ڕاهێنەرانە بڵاو دەبێتەوە کە زۆرترین مووچە لە هەڵبژاردەکان وەردەگرن

  • پێش 2 هەفتە

    سلۆت جیاوازییەکی تیپەکەی بەراورد بە وەرزی ڕابردوو ئاشکرا دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    دادگای ئیسپانیا لێکۆڵینەوە لە بەرشەلۆنە و ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    نیکۆ کۆڤاچ هەڕەشە لە بایرن میونخ دەکات

سەرەتا