3 کاتژمێر پێش ئێستا 96 جار خوێنراوەتەوە

ئیسرائیل زیندانی ئەوینی بەئامانجگرت و بنكەی فۆردۆی ئەتۆمیشی بۆردومانكردەوە

پەیام 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ قەوارەی داگیركەری زایۆنی هێرشی نوێی كردە سەر ئێران، زیندانی ئەوین و بنكەی ئەتۆمی فۆردۆ و چەند شوێنێكی دیكەی بۆردومان كرد.

سوپای زایۆنی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، بۆردومانی دەروازەی چوونە ژوورەوەی زیندانی ئەوینیان لە باكوری رۆژاوای ئێران كردووە كە ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی تێدایە، هاوكات میدیای ئێرانیش هەواڵەكەی پشتڕاستكردوەتەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا وتەبێژی سوپای زایۆنی رایگەیاند، هێرشەكان بۆسەر ئێران چڕ دەكەینەوە و چاومان لەسەر پێگە و ئامانجەكانی سوپای پاسدارانی ئێران دەبێت.

سوپای زایۆنی راشیگەیاندووە، توانیویانە بنكەی (رەعد 2) لە ناوەڕاستی ئێران و هەروەها چەندین سەكۆی هەڵدانی مووشەكیی لەو ناوچەیە بۆردومان بكەن، هاوكات لە ناوەڕاستی تارانیش زانكۆی شەهید بەهەشتیی و بنكەی كۆمەڵەی مانگی سووری ئێرانی بۆردومانكراوە.

سوپای داگیركەری زایۆنی راشیگەیاندووە، هێشتا لە ئێرانەوە هەڕەشە بۆسەر قەوارەی زایۆنی بوونی هەیە و، نەڕەویوەتەوە، هەروەها درۆنەكانیان بە ئاسمانی ئێراندا دەسوڕێنەوە و، ئامانجی درۆنەكان بۆردومانكردنی سەكۆكانی هەڵدانی مووشەكە لە ناوچە جیاوازەكانی ئێران.

هاوكات شەوی ڕابردوویش شەش فڕۆكەخانەی ئێران بۆردومانكراو 15 فڕۆكەی سەربازی و هێلیكۆپتەری شەڕكەری ئێرانی لەناوبران.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل زیندانی ئەوینی بەئامانجگرت و بنكەی فۆردۆی ئەتۆمیشی بۆردومانكردەوە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ماوەی 98 ڕۆژە ئیسرائیل ئاگربەستی غەززەی شكاندووە و بۆردومانی خەڵك دەكات

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاژانسی وزەی ئەتۆم: بۆ زانینى زیانەکانى بنكە ئەتۆمییەكانی ئێران دەبێت لێکۆڵینەوە بکرێت

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    نیویۆرك تایمز: گرووچە چەكدارەكان خۆیان بۆ لێدانی بنكەكانی ئەمریكا ئامادە دەكەن

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكوەزیرانی پێشووی ئیسرائیل: نەزانییە پێمانوابێت ئێران بە هێرشێكی ئەمریكا سەر دادەنەوێنێت

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ئەمریكا باجی هەنگاوە سەربازییەكانی لە دژی ئێران دەدات

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل: لە نوێترین هێرشدا 15 فڕۆكەى سەربازیی ئێرانمان لەناو بردووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: هێرشەكانی ئەمریكا زیانی گەورەی نەبووە و بەرنامە ئەتۆمیەكەمان ڕاناگرین

سەرەتا