7 کاتژمێر پێش ئێستا
87 جار خوێنراوەتەوە
ئاژانسی وزەی ئەتۆم: بۆ زانینى زیانەکانى بنكە ئەتۆمییەكانی ئێران دەبێت لێکۆڵینەوە بکرێت
پەیام
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم رایگەیاندووە، ناتوانن هەڵسەنگاندن بۆ زیانی بنكە ئەتۆمییەكانی ئێران بكەن، پاش بۆردومانكردنی لەلایەن ئەمریكاوە.
رافائێل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم رایگەیاندووە، پاش بۆردومانەكانی ئەمریكا چاڵێكی گەورە لە بنكەی ئەتۆمی فۆردۆ دەركەوتووە، بەڵام ناتوانن هەڵسەنگاندن بۆ زیانی بنكەكە بكەن و دەبێت لێكۆڵینەوەكە لە ناوەوەی بنكەكەدا بكرێت.
گرۆسی ڕایشیگەیاندووە، كەس ناتوانێت بزانێت ئەو بنكانەی كە بۆردومان كراون چەندە زیانیان لێكەوتووە، تەنانەت ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیش نازانێت ئەو بنكانە وێران بوون یاخود هێشتا سەلامەتن، بەڵكو تەنها ئەوە دەبینین كە لە سەر زەوی بنكەكە دەردەكەوێت.
بەڵام بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم جەخت لەوە دەكاتەوە كە پێش بۆردومانەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل، ئێران یۆرانیۆمە پیتێنراوەكانی گواستوەتەوە.
لە هەمان كاتدا ئاژانسی سی ئێن ئێنی ئەمریكا بڵاوی كردوەتەوە، بنكەی ئەتۆمیی فۆردۆ و نەتەنز زیانی زۆریان لێكەوتووە، بەڵام بنكەی ئەتۆمی ئەسفەهان وێڕای ئەوەی بە 30 موشەكی تۆماهۆك بۆردومان كراوە، هێشتا سەلامەتە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە