6 کاتژمێر پێش ئێستا 100 جار خوێنراوەتەوە

ماوەی 98 ڕۆژە ئیسرائیل ئاگربەستی غەززەی شكاندووە و بۆردومانی خەڵك دەكات

پەیام 

ماوەی 98 ڕۆژە ئاگربەستی غەززە لەلایەن سوپای داگیركەری زایۆنییەوە شكێنراوە، بۆردومانی سەر ناوچەیەكی فراوان لە كەرتەكە بەردەوامە. بەتایبەت نزیك ناوەندەكانی دابەشكردنی هاوكاری.

سەرچاوەیەك لە نەخۆشخانەی ناسڕ ڕایگەیاند، ژمارەیەك فەڵەستینی بەهۆی بۆردومانی ئاسمانیی داگیركەر بۆ سەر خێمەی ئاوارەكان لە خان یونس، شەهید و بریندار بوون.

هەروەها سەرچاوە میدیاییەكان بڵاویان كردەوە، جارێكی دیكە نۆرەگرتنی خەڵك لە شەقامی سەڵاحەدین لە ناوەندی غەززە بۆ وەرگرتنی هاوكاریی مرۆیی لەلایەن سوپای زایۆنییەوە كراوەتە ئامانج، بەو هۆیەوە ژمارەیەك هاووڵاتی شەهید و بریندار بوون.

لای خۆیەوە وەزیری دارایی قەوارەی زایۆنی ڕایگەیاند، لەدوای هێرشی ئەمریكا بۆ سەر ئێران ئێستا كاتی ئەوەیە بە هێزەوە بگەڕێینەوە بۆ جەنگ لە غەززە.

لەبەرانبەردا كەتیبەكانی قەسام ڕایگەیاند، بە دوو مووشەكی جۆری هاوەن هێزێكی زایۆنیان لە رۆژهەڵاتی شاری غەززە بە ئامانج گرتووە. ڕاشیگەیاند، نیشانەشكێنەكانیان توانیویانە بە چەكی جۆری قەناس سەربازێكی داگیركەر لە گەڕەكی شوجاعییە بكوژن.

لەلایەكی دیكەوە لە كەمپەكانی نوور شەمس و توڵكەرەم، سوپای داگیركەری زایۆنی كردەیەكی گەورەی وێرانكاریی دەست پێ كردووە، ماڵ و ژێرخانەكان لەناو دەبات، هەروەها لیژنەی میدیایی لە كەمپی جنین ڕایگەیاند: تا ئێستا داگیركەر 600 خانووی بە تەواوی لەناو بردووە، بووەتە هۆی بەزۆركۆچپێكردنی 22 هەزار هاووڵاتی لە كەمپەكە، 42 كەسیش شەهید بوون. دووان لەو شەهیدانە بە چەكی دەسەڵاتدارێتیی فەڵەستینی شەهید بوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل زیندانی ئەوینی بەئامانجگرت و بنكەی فۆردۆی ئەتۆمیشی بۆردومانكردەوە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ماوەی 98 ڕۆژە ئیسرائیل ئاگربەستی غەززەی شكاندووە و بۆردومانی خەڵك دەكات

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاژانسی وزەی ئەتۆم: بۆ زانینى زیانەکانى بنكە ئەتۆمییەكانی ئێران دەبێت لێکۆڵینەوە بکرێت

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    نیویۆرك تایمز: گرووچە چەكدارەكان خۆیان بۆ لێدانی بنكەكانی ئەمریكا ئامادە دەكەن

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكوەزیرانی پێشووی ئیسرائیل: نەزانییە پێمانوابێت ئێران بە هێرشێكی ئەمریكا سەر دادەنەوێنێت

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ئەمریكا باجی هەنگاوە سەربازییەكانی لە دژی ئێران دەدات

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل: لە نوێترین هێرشدا 15 فڕۆكەى سەربازیی ئێرانمان لەناو بردووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: هێرشەكانی ئەمریكا زیانی گەورەی نەبووە و بەرنامە ئەتۆمیەكەمان ڕاناگرین

سەرەتا