23/06/2025
224 جار خوێنراوەتەوە
ئێران جەخت لە وەڵامی توندی هێرشەكەی ئەمریكا دەكاتەوە
پەیام
لە وتەیەكیدا عەبدولڕەحیم مووسەوی سوپاسالاری هێزە چەكدارەكانی ئێران ڕایگەیاند: وەڵامی گونجاوی هێرشەكەی ئەمریكا دەدەینەوە.
ڕاشیگەیاند: دۆناڵ ترەمپ بە پێشێلكردنی تەواوی یاسا نێودەوڵەتییەكان هاتە ناو خاكی ئێرانەوە و هێرشی بۆ سەر سێ خاڵ ئەنجام دا و كۆمەڵێك زیانی لێكەوتەوە.
مووسەوی وتیشی: جیا لەوەی كە زیانەكان لە چی ئاستێكدان، خودی هێرشەكەی ترەمپ بێ وەڵام نامێنێتەوە.
ئاماژەی بەوەیش كرد، ئەم هەنگاوەی ترەمپ لە نائومێدییەوە بوو بۆ ڕزگاركردنی هێزە بەكرێگرتەكانی ڕژێمی زایۆنی و خودی نەتەنیاهوو، ئەوەیش كاتێك كە كاریگەری لاوازی و شكستی پێوە بەدی كرد و بڕیاری دا بەم كارەی ئۆكسجینی دەستكردی پێ بدات، بەڵام هەڵەیەكی زۆر گەورە بوو.
سوپاسالاری هێزە چەكدارەكانی ئێران جەختی لە هەڵوێستی ڕابردوویان بۆ بەردەوامی لێدان لە نەتەنیاهوو كردەوە تا گەیاندنی بە بێچارەیی و، وتیشی: بەدڵنیاییەوە وەڵامی گونجاوی هێرشەكەی ئەمریكایش دەدەینەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە