24/06/2025
226 جار خوێنراوەتەوە
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران: ئاماده‌ین بۆ ڕاگرتنی جه‌نگ
په‌یام
عه‌باس عه‌راقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، هێشتا هیچ پێشنیارێكی ئاگربه‌ستیان له‌لایه‌ن هیچ لایه‌نێكه‌وه به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه، به‌ڵام گه‌ر قه‌واره‌ی زایۆنی جه‌نگ ڕابگرێت، ئه‌وا ئێرانیش ئاماده‌یه بۆ ڕاگرتنی جه‌نگ.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا له هه‌ژماری خۆیه‌وه ئاگربه‌ستی نێوان ئێران و قه‌واره‌ی زایۆنی راگه‌یاندو، داوای لە هەردوولا کرد کە پێشێلی نەکەن، ئەمەش له‌كاتێكدایه كه هێشتا ئه‌و دوو وڵاته به فه‌رمی دانیان به ئاگربه‌ستدا نه‌ناوه و باسیان لێوه نه‌كردووه.
ترەمپ بەیانی ئەمڕۆ لە پۆستێکیدا لە پلاتفۆرمی تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆیدا ڕایگەیاند، "ئێستا ئاگربەستەکە کاری پێدەکرێت، تکایە پێشێلی مەکەن".
لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفۆنیدا ئەمڕۆ لەگەڵ کەناڵی ئێن بی سی نیوز، سەرۆکی ئەمریکا وتی کە ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان قه‌واره‌ی زایۆنی و ئێران کە خۆی ڕایگەیاندووە، "تا کاتێکی نادیار و بۆ هەمیشە بەردەوام دەبێت".
وتیشی: "ڕۆژێکی نایاب بۆ ئەمریکا و ڕۆژێکی گەورەیە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، زۆر دڵخۆشم کە توانیم کۆتایی پێبهێنم". لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ماوەی ئاگربەستەکە، ترەمپ وتی "پێموایە ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێران بێ سنوورە، بۆ هەمیشە بەردەوام دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، ململانێی نێوان هەردوو وڵات "بە تەواوەتی کۆتایی هاتووە"، هه‌روه‌ها وتیشی کە "ئیسرائیل و ئێران جارێکی دیکە تەقە لە یەکتر ناکەن".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە