12 کاتژمێر پێش ئێستا
154 جار خوێنراوەتەوە
سلێمانی.. سیستەمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری بەشی تیۆری چووه بواری جێبهجێكردنهوه
پهیام
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، رایگهیاند، بەپێی ڕێکارەکانی وانەکانی سیستەمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری کوردستانی یەکگرتووی نوێ لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان کە وەزارەتی ناوخۆ پەسەندی کردووە بە ئامادەکاری ڕێبەری هاتووچۆ بە فەرمی کەوتە بواری جێ بەجێ کردن لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی /بەشی مۆڵەت
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، رایگهیاند، ئەو زانیارییانەی پێویستە هەموو فێرخوازێک بۆ تاقیکردنەوەی تیۆری بیزانێت ئەمانەی لای خوارەوەن.
١-کۆی پرسیارەکان 25 پرسیارە وە مەرجە لە 20 پرسیار دەربچێت، واتە بوار هەیە ئەو فێرخوازە بە دەرچوو هەژمار بکرێت ئەگەر تەنها 5 وەڵام هەڵە بوو.
٢-هەموو پرسیارێک ماوەی وەڵامدانەوەی تەنها (یەک خولەکە)لە سەر کۆمپیوتەری بەردەست فێرخواز .
٣-فێرخواز لە ڕۆژێکدا مافی هەیە تەنها یەک جار تاقیکردنەوە ئەنجام بدات.
٤-ئەنجامی تاقیکردنەوەکە لە هەمان کات و دەست بەجێ لە سەر شاشەی کۆمپیوتەری بەردەست فێر خواز نیشان دەدرێت کە (دەرچووە یاخوود دەرنەچووە)
٥- ئەو فێرخوازانەی لە تاقیکردنەوەی تیۆری دەردەچن ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە نوسیگەکەیەوە دەکات و ئاگاداریان دەکات .
٦-پێویستە فێرخواز باجی نوسینگە و کارتی زانیاری وە کارتی نیشتیمانی ڕەسەنی پێىیت پێش چوونە ژوورەوەی هۆڵی تاقیکردنەوەکە هەروەها مۆبایلەکەشی داخراوبێت .
٧-لەبەر ئەوەی هەر کۆمپیوتەرێک لە هۆڵی تاقیکردنەوەکە پرسیارەکانی جیاوازترە لە کۆمپیوتەری تەنیشتی و پێش و دواوەی جێگەی فێرخوازەکە بوار بۆ هیچ جۆرە گزییەک نادرێت.
٨-هەر فێرخوازێک سەرەڕایی رێکارەکان بە قسە یاخود ئاماژە یان هەرجۆرە کردارێکی نەشیاو لە ناو هۆڵەکە دەرهەق بە ئەفسەر و کارمەندی ناو هۆڵەکە یاخوود لەگەڵ فێرخوازانی تر ئەنجام بدات سزاکەی بە پێێ ڕێنمایی ژمارە 12 ی ساڵی 2024 مادەیی 13 بڕگەی پابەندییەکانی فێرخواز خاڵی 11 سزادەدرێت بە ( ڕاگرتنی ) سەرجەم کارەکانی بۆ ماوەی شەش مانگ .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە