13 کاتژمێر پێش ئێستا
160 جار خوێنراوەتەوە
لیژنه‌ی ئه‌منی سلێمانی: خۆپیشاندان مه‌كه‌ن و دۆخه‌كه گونجاو نیه
په‌یام
لیژنه‌ی ئه‌منیی پارێزگای سلێمانی داوا له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران ده‌كات خۆپیشاندان نه‌كه‌ن و ده‌ڵێت: له‌م كاته‌دا ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان گونجاو نییه و بۆ كاتێكی سه‌قامگیر دوای بخه‌ن.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پاریزگاری سلێمانی ڕاگه‌یه‌نراوی لیژنه‌ی ئه‌منیی پارێزگای بڵاو كردووه‌ته‌وه كه تیایدا هاتووه: به‌هه‌موو لایه‌كی راده‌گه‌یه‌نین؛ كه ده‌نگی موچه‌خۆران و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان گه‌یشتۆته هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی فیدراڵ، به‌ڵام ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیی له‌م دۆخه هه‌ستیاره‌ی ناوچه‌كه‌ی پێدا تێپه‌ڕده‌بێت؛ گونجاو نابێت.
لیژنه‌ی ئه‌منیی سلێمانی ده‌ڵێت: به‌سوپاس و پێزانینه‌وه، داوا ده‌كه‌ین؛ خۆپیشاندانه‌كه بۆ كاتێكی سه‌قامگیرتر دوابخه‌ن تا هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بین له‌گه‌یاندنی په‌یامه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی شارستانیانه و دوور له‌هه‌ر ئه‌گه‌رێكی توندوتیژی و ڕووداوی نه‌خوازراو.
سوپاس بۆ هاوكاریی و پابه‌ندبوون..
ئه‌مه له كاتێكدایه چالاكوانانی سلێمانی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن ڕۆژی پێنجشه‌ممه 26ی حوزه‌یران، دژی نه‌بوونی مووچه و برسیكردنی خه‌ڵك، خۆپیشاندانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی به‌ڕێوه ده‌چێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە