5 کاتژمێر پێش ئێستا 81 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: تائێستا پلانمان بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستان لەگەڵ ئەمریكا نییە

پەیام 

وەزیری دەرەوەی ئێران دووپاتی كردەوە "تا ئێستا پلانێكیان بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەكەی لەگەڵ ئەمریكا نییە، ئەمەش لەكاتێكدایە ترەمپ ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو دانوستانەكان دەست پێ دەكەنەوە".

عەباس عەراقچی لە لێدوانێكدا بۆ تەلەفزیۆنی فەرمی وڵاتەكەی ئاماژەی بەوە كرد "پێویستە پرسی دەستپێكردنەوەی دانوستانەكانیان لەگەڵ ئەمریكا بەجددی وەرنەگیرێت، تا ئێستاش نەگەیشتوونەتە هیچ ڕێككەوتنێك، یان پلانێك بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان".

ناوبراو باس لەوەش دەكات، تاران تاووتوێی ئەوە دەكات "ئایا دانوستانەكان لەگەڵ ئەمریكا لە بەرژەوەندی خۆی دەبێت یان نا، ئەمەش دوای پێنج گەڕی دانوستان لەگەڵ واشنتۆن كە بەهۆی هێرشەكانی قەوارەی زایۆنی بۆ سەر تاران ڕاگیران".

ئەم قسانەی عەراقچی دوای ئەوە دێن، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەچوارچێوەی لوتكەی هاوپەیمانیی ناتۆ لە هۆڵەندا ڕایگەیاند، ئیدارەی ئەمریكا پلانی گەڕانەوە بۆ دانوستان لەگەڵ ئێرانییەكان دادەنێت، وتیشی: هەفتەی داهاتوو لەگەڵ ئێرانییەكان كۆ دەبینەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل: لە هێرشەكانماندا بۆ سەر ئێران 11 زانای ئەتۆمیمان کوشتووە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەربازانی ئیسرائیل: فەرمانی تەقەكردنمان لە هاووڵاتیانی مەدەنی غەززە پێ دراوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێرشەکانى سەر غەززە بەردەوامە و ئەمڕۆش دەیان كەسی دیكە بوونە قوربانى

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا: سووریا پێویستى بە دەرفەتى نوێیە و ناشیەوێت شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل بکات

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: تائێستا پلانمان بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستان لەگەڵ ئەمریكا نییە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    خامنه‌یی: ئێمه‌ سه‌ركه‌وتوو بووین

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران.. له‌ ئه‌نجامی جه‌نگی دوانزه‌ ڕۆژه‌دا زیاتر له‌ 600 كه‌س كوژراون

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    نوێنه‌ری تڕه‌مپ: ئێران ئاماده‌یه‌ بۆ ڕێكه‌وتنێكی گشتگیر

سەرەتا