5 کاتژمێر پێش ئێستا
97 جار خوێنراوەتەوە
یەكێتیی ئەوروپا داواى دەستبەجێ هەڵگرتنى گەمارۆى سەر غەززە دەكات
پەیام
یەكێتیی ئەوروپا داوا دەكات دەستبەجێ جەنگی سەر غەززە كۆتایی پێ بهێنرێت و گەمارۆی سەر ئەو كەرتەش هەڵبگیرێت.
لوتكەی سەركردەكانی یەكێتیی ئەوروپا بەڕێوە چوو دواتر لە ڕاگەیەنراوێكدا، ئیدانەی دۆخی كارەستباری مرۆیی و برسێتی و كوشتنی هاووڵاتیانی مەدەنی لە غەززە كرد.
لە ڕاگەیەنراوەكەدا یەكێتیی ئەوروپا دەڵێت: داوا دەكەین گەمارۆی سەر غەززە هەڵبگیرێت و كە لەلایەن ئیسڕائیلەوە سەپێنراوە، هەروەها ڕێگە بدرێت هاوكاریی مرۆیی بۆ كەرتەكە بگوازرێتەوە.
هاوكات ئیدانەی توندوتیژی و دەستدرێژیی جولەكە ئۆردوگانشینەكانی لە كەناری خۆراوا كرد، وتیشی: پێویستە سزا بەسەر جولەكە ئۆردوگانشینە توندڕەوەكانی كەناری خۆراوا بسەپێنرێت.
بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، سەركردەكانی یەكێتیی ئەوروپا مانگی تەمووز پێداوچوونەوە بە ڕاپۆرتێك دەربارەی پابەندیی قەوارەی زایۆنی بە ڕێككەوتنەكەی لەگەڵ یەكێتییەكە دەكەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە